شبكة لالش الاعلامية

پێنج وه‌لات کو خەلكێ وان ساخله‌مترن 

پێنج وه‌لات کو خەلكێ وان ساخله‌مترن 

رووداو-هەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێك پێنج وڵات دیاریکراون کە خەڵکەکەی تەندروستترینن، لە راپۆرتەکەدا هۆکاری تەندروستی خەڵکی وڵاتەکان خراوەتەڕوو، زۆربەیان پەیوەندی بە شێوازی ژیان، لە خۆراکی تەندروست و وەرزشی بەردەوام هەیە:

ساردینیا، ئیتاڵی
خەڵکی ئەم دوورگەیە لەڕووی خۆراکەوە پەیڕەوی رژیمێکی خۆراکی رووەکی دەکەن، هەروەها چالاکی جەستەیی زیاتر ئەنجامدەدەدن بۆیە خەڵکی ئەم ناوچەیە تەمەندرێژن.

ئۆکیناوا، ژاپۆن
هەروەک خەڵکی ئەم ناوچەیە لایەنێکی کۆمەڵایەتی باش و تێکەڵانەیان هەیە، زۆر پاڵپشتی دەروونی دەکرێن، بۆیە هۆکاری تەمەندرێژییان تەندروستی و دەرووندرووستییانە.

نیکۆیا، کۆستاریکا
هۆکاری تەمەندرێژی خەڵکی ئەو ناوچەیە خواردنی خۆراکی تەندروستە، ئەوان زیاتر پاقلەمەنییەکان، سەوزە و میوە دەخۆن، بۆیە تەمەنییان دەگاتە سەروو 90 ساڵان.

لۆمالیندا، کالیفۆرنیا
تەمەندرێژی خەڵکی ئەم ناوچەیە دەگەرێتەوە بۆ کەمخواردنی گۆشتی سوور زۆر خواردنی سەوزە و میوەی فرێش.

ئیکاریا، یۆنان
خەڵکی ئەم ناوچەیە خەوێکی باشتر و ژەمی خۆراکی تەندروستانەیان هەیە بۆیە زۆریان دەگەنە تەمەنی 100 ساڵی و بەرەوسەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌بوونا ددانا د ناڤ ده‌ڤى دا نه‌خۆشيان په‌يدا دكه‌ت

Lalish Duhok

كه‌تگى زه‌لام داخوازا هه‌ڤژينيێ ژ ژنه‌كێ دكت؟

Lalish Duhok

زێده‌بوونا كێشا زیپكه‌يان ل وه‌رزێ هاڤینێ دا

Lalish Duhok