عێراق زۆرترین رێژا ته‌لاقێ تۆمار دكت
وشه:
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق رایگه‌یاند، جیابوونه‌وه له ساڵى رابردوو به‌رزترین رێژه‌ى تۆمار كردووه و له هه‌موو عێراق 70 هه‌زار و 97 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆماركراوه، به‌غداش به پله‌ى یه‌كه‌م دێت.
به پێى ئامارێكى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق كه ئه‌مڕۆ له سایتى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساڵى 2017 به‌رزترین رێژه‌ى جیابوونه‌وه له عێراق تۆماركراوه و له هه‌ر 15 شارى عێراق 70 هه‌زار و 97 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆماركراوه.
ئاماره‌كه ده‌ریخستووه، به‌غدا به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، كه 27 هه‌زار و 481 حاڵه‌تى تێدا بووه كه كه‌مێك كه‌متر له نیوه‌ى كۆى ئاماره‌كه‌یه.
عه‌لى كه‌مال دادوه‌رى دادگاى بارى كه‌سێتى له لێدوانێكى له باره‌ى هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى جیابوونه‌وه له عێراق، چه‌ند هۆكارێكى ده‌ستنیشان كردووه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ئه‌م دادوه‌ره به “هۆكارى سه‌ره‌كى” ناوى ده‌بات، بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان و فره‌بوونى هۆكاره‌كانى پێوه‌ندیكردنه كه هۆكارێكى سه‌ره‌كیى جیابوونه‌وه بووه.
جیا له‌و هۆكاره‌ش، هۆكارى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه وه‌ك زوو به‌شوودان و ده‌ستوه‌ردانى كه‌سوكارى له كاروبارى هاوسه‌ران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
