شبكة لالش الاعلامية

وەرزش دلخۆشيێ درووست دکت

وەرزش دلخۆشيێ درووست دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی میشیگان (ئەمریکا) دەریخستووە ئەو کەسانەی هەفتانە جارێک وەرزش و چالاکیی جەستەیی ئەنجامدەدەن، لەو کەسانەدڵخۆشترن کە وەرزش ئەنجامنادەن.

توێژینەوەکە دەریخستووە چالاکیی جەستەیی، تەندروستیی دەروونیی باشدەکات و هەستە نەخوازراوەکانی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە بەرەنجامی گەنگەشەکردن و شرۆڤەکردنی 15 توێژینەوەی دیکەیە کە لەسەر پەیوەندیی نێوان وەرزش و باری دەروونیی ئەنجامدراون.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە وەرزش هەستی دڵخۆشیی درووستدەکات بە راددەی 20-52% بەپێی ئاستی چالاکییەکە، واتە تاوەکوو زیاتر وەرزشبکرێت، راددەی دڵخۆشییەکە زیاتردەکات.

توێژەران دەڵێن لەکاتی وەرزشکردندا هۆرمۆنی (ئیندۆرفین) لە جەستەدا زیاتر دەردەدرێت، کە پزیشکان ناسناوی (هۆرمۆنی دڵخۆشیی) یان بۆ دیاریکردووە، بۆیەش وەرزشڤانان دڵخۆشترن.

وەکوو توێژەرەکان گوتوویانە هەفتانە ئەنجامدانی 150 خولەک وەرزشکردنی بەهێز و مامناوەند دەبێتەهۆی دروستبوونی ئاستێکی بەرچاو لە دڵخۆشیی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی مرۆڤ دوودله‌ د بڕیاردانێ دا؟

Lalish Duhok

وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن يێ ئه‌ینشتاین هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ئەنجامێن تیروپشکا مۆندیالا 2018

Lalish Duhok