ل 10 سالێن بۆرى زێدهتر ژ ملیۆن دۆنهمێن دارستانان ل كوردستانێ هاتينه سۆتن
وشه:
كاتی وشكبوونی پووش و پاوان و كەوتنەوەی ئاگر، یەكێكە لەو مەترسییانەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی نیگەران كردووە، بەرپرسێكی دەستەی ژینگە دەڵێ، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا ملیۆنێك و 300 هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتاون.
ئەمڕۆ شەموو 29ـی ئایار، لوقمان شێروانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری و راگەیاندن لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، هەموو هەوڵێكمان بۆ ڕێگری لە سووتان ئەنجام داوە و هەڵمەتی مەیسووتێنەشمان ڕاگەیاندووە.
تۆپباران و دیاردە سروشتییەكان، ئەوانەش دەبنە هۆی سووتانی دارستانەكان
زیاتر گوتی، بەپێی بەدواداچوونەكانمان، هۆكاری بنەڕەتی بۆ پەیدابوونی ئاگر، دەگەڕێتەوە بۆ سووتانی بە مەبەست یان لە كاتی سەیرانیكردندا هاووڵاتییان ئاگر لەدوای خۆیان جێدەهێڵن، یا جگەرە و پاشماوەی نێرگلە بەجێدەهێڵن لە ناو دارستان و پووش و پاوان، یان تۆپباران و دیاردە سروشتییەكان، ئەوانەش دەبنە هۆی سووتانی دارستانەكان.
ڕوونی كردەوە، بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی لە كوردستاندا هەیە، 35 هەزار دۆنم دارستانی دەستكرد هەیە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو، نزیكی یەك ملیۆن و 300 هەزار دۆنم دارستان و پووش و پاوان لە كوردستان سووتاون، بە رێژەی 30% بۆ 35%ی ئەو سووتانەی هەبووە، بەهۆی ئەو بۆردمان و تۆپبارانەكانەوە بووە، بەڵام نزیكی 60% ئەو رووبەرە سەوز بووەتەوە و ژیاوەتەوە لە ماوەی ئەو 10 ساڵە.
لە هەرێمی كوردستاندا لە سەرەتای مانگی حوزەیران، مەترسی ئاگركەوتنەوە لە ناوچە دارستانەكان و پووش و پاوانەكان هەیە كە چەندان زیانی جۆراوجۆری لێ دەكەوێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
