شبكة لالش الاعلامية

لدووڤ ڤه‌كۆلينه‌كێ كۆرۆنايێ رێژەيا خەمۆكيێ ل جیهانێ دا زێده‌كريه‌

لدووڤ ڤه‌كۆلينه‌كێ كۆرۆنايێ رێژەيا خەمۆكيێ ل جیهانێ دا زێده‌كريه‌

باسنيوز:

بەپێی توێژینەوەیەكی تەندروستی تازە پەتای كۆرۆنا كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوانی خەمۆكی لە جیهاندا.

بە پێی هەواڵێك كە لە رۆژنامەی (ئیندیپێندیت)ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە و تێدا هاتووە كە دامەزراوەی تەندروستی كوینزلاندی لە وڵاتی ئوسترالیا توێژینەوەیەكی تازەی ئەنجامداوە سەبارەت بە كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر خەمۆكی و ئاماژە بەوە دراوە کە پەتای كۆرۆنا كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی خەمۆكی لە جیهاندا.

ئەم دامەزراوە تەندروستییە دەریخستووە كە تەنها لە ساڵی 2020 ژمارەی ئەو كەسانەی كە تووشی خەمۆكی هاتن لە جیهاندا گەیشتە نزیكەی 52 ملیۆن كەس، هەر لەو ساڵەشدا 72 ملیۆن كەسی دیكەش تووشی جۆرێك لە حاڵەتی دوودڵیدا هاتوون.

ئەم دامەزراوەیە پێی وایە پەتای كۆرۆنا هۆكارێك بووە بۆ مانەوەی هاووڵاتییان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵََەوە، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتییان كەمتر تێكەڵاوببن و تووشی جۆرێك لە گۆشەگیری و تەنیایی ببن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچ ب ئەڤان جۆرێن کوران سەرسامن!

Lalish Duhok

ئەو پشکنینێن پێدڤیە ھەموو کەسەک ئەنجام بدەت:

Lalish Duhok

بۆ زه‌لامان.. ئه‌ڤ جۆرێن خوارنان له‌شى بهێز دكت

Lalish Duhok