شبكة لالش الاعلامية

یوفا هزر ل رێکخستنا قاره‌مانيه‌كا نوو دكت  

یوفا هزر ل رێکخستنا قاره‌مانيه‌كا نوو دكت  
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیر لە رێکخستنی پاڵەوانێتییەکی نوێ دەکاتەوە و یارییەکانی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچن.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا، لە ساڵی 2024 دەست بە رێکخستنی پاڵەوانێتییەک دەکات، پێش بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و 4 یانەی گەورەی ئەوروپا تێیدا بەشداردەبن، لەنێویاندا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامەکە لەو بارەیەوە دەڵێت “لە پاڵەوانێتییەکەدا 4 یاری دەکرێن، دوو یاریی قۆناخی پێشکۆتایی، یارییەکی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەم و چوارەم و یاریی کۆتایی، یارییەکانیش لە ناوەڕاستی مانگی هەشت بەڕێوەدەچن و بەشێوەیەکی سەرەتایی یارییەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچن”.

بیرۆکە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ برەودانە بە چامپیۆنزلیگ لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەش بەرزکردنەوەی داهاتە بۆ پاڵەوانێتییەکە و یانەکان.

یوفا وەک گەورەترین دەستەڵاتی تۆپی پێ لە کیشوەری ئەوروپادا، هەمیشە بە پشتیوانی فیفا هەوڵدەدات بیرۆکەی نوێ بێنێتە نێو بەرنامەی کارەکانی و برەو بە خول و پاڵەوانێتییەکانی بدات، بۆ ئەوەی ئاستی یارییەکە زیاتر بەرەو پێشەوە ببات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەکێ هیتلەر ب نێزیکی ٢٥٠ھەزار دۆلاران هاته‌ فرۆتن

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ل ئەرژەنتین بوونەوەره‌كێ ئاسمانی هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

چاوان ب له‌یمونێ پيستێ خۆ دێ جوانتر كه‌ى؟

Lalish Duhok