شبكة لالش الاعلامية

پلنگه‌ك ئافرەته‌كێ دخۆت وئێكا دى بريندار دكت

 پلنگه‌ك ئافرەته‌كێ دخۆت وئێكا دى بريندار دكت

باسنيۆز:158b51f1d2cf0f1d95347f396cbb2b65_L

لە باخچەی ئاژەڵانی شاری پەکینی پایتەختی چین، پڵنگێک ھێرش دەکاتە سەر ئافرەتێک و دەیخوات، ئافرەتێکی دیکەش بریندار دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24/7/2016، ماڵپەڕە چینییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دوێنێ شەممە دوو ئافرەت بە مەبەستی گەڕان و بەسەربردنی کاتی پشوو، ڕوویان لە باخچەی ئاژەڵان کردبوو، لە ڕێگەدا و لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە شەڕیان و شۆفێرەکە ناچار دەبێت ئۆتۆمبێڵەکە ڕابگرێت، لەگەڵ دابەزینی یەکێک لە ئافرەتەکان، پڵنگێک لە باخچەکەدا ھێرشی دەکاتە سەر و بەشێکی جەستەی دەخوات و ھەروەھا ئافرەتەکەی دیکەش بریندار دەکات، جگە لەو دوو ئافرەتە، شوفێر و منداڵێکیش لەو شوێنە بوونە، بەڵام بە سەلامەتی لە ڕووداوەکە دەرچوون.

باخچەی ئاژەڵانی پەکین، بە یەکێک لە ھەرە گەورەترین باخەچەکانی ئاژەڵان لە جیھاندا ھەژمار دەکرێت، کە خەڵک بە ئۆتۆمبێڵ بەناویدا دەگەڕێن و ئاژەڵەکانیش ئازادن.

5

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤێ بكه‌ و ئاگرێ سۆپێ ب ھێزتر دبت

Lalish Duhok

قوتابییه‌ك ته‌مه‌ن 102 ساله‌

Lalish Duhok

فەرمانبەره‌ك شەش سالان دەوامێ ناکت و کەس نزانت 

Lalish Duhok