شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا کوێتی ژیانێ لگەل دوو پلنگادا ب سەر دبه‌ت

کچه‌كا کوێتی ژیانێ لگەل دوو پلنگادا  ب سەر دبه‌ت

 باسنيوز:
کچێکی کوێتی، ژیان لەگەڵ دوو پڵنگدا بەسەر دەبات، وەک منداڵی خۆیشی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای) قەتەری بڵاوی کردووەتەوە، کە شوھد جابر، کچێکی تەمەن 32 ساڵی کوێتییە، ژیان لەگەڵ دوو پڵنگی جۆری (چیتای ئەفریقی) بەسەر دەبات، مانگانەش زیاتر لە 350 دۆلاری ئەمریکییان لێ خەرج دەکات.

شوھد بە ماڵپەڕەکەی گوتووە: “ئەوان منداڵەکانی منن و بەردەوام بایەخیان پێ دەدەم، درێژییەکەشیان 80 سانتیمەترە و زۆربەی کاتیش مریشک دەخۆن”.

دەشڵێت: “من سەرەتا پشیلە و سەگم ھەبوو، بەڵام حەزم دەکرد ئاژەڵێکی گەورەتر بەخێو بکەم، بۆیە ئێستا ئەو پڵنگانە بەخێو دەکەم”.

ئەم کچە تا ئێستا ھاوسەرگیری نەکردووە و لەبارەی مەرجی ھاوسەرگیریکردنیشی گوتوویەتی: “من پیاوێکم دەوێت، کە بتوانێت لەگەڵ پڵنگەکانمدا بژی”.

باسی لەوەش کردووە، کە ئەوە دەبێتە چوار ساڵ ئەو پڵنگانە بەخێو دەکات، بەھۆی پڵنگەکانیشەوە، دایکی خۆی تا ئێستاش دەترسێت سەردانی ماڵەکەی بکات.

ئەو کچە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بەھۆی ئەوەی بەردەوام وێنەی خۆی و پڵنگەکانی بڵاو دەکاتەوە، زیاتر لە 15 ھەزار فۆڵۆوەرسی ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تانكه‌كێ عێراقی دوو بریتانيا دكه‌ته‌ ملیۆنێر

Lalish Duhok

د ديارده‌يه‌كا دەگمەن دا زارۆيه‌كى بێ پيست ژ دایك دبت  

Lalish Duhok

ماره‌كى هه‌شت مه‌تری ژنه‌كێ دخۆت 

Lalish Duhok