د په‌خشێ راسته‌وخۆدا زارۆكه‌ك دچته سه‌ر مێزێ نووچه‌يان
K24 – هه‌ولێر:
بینه‌رانی كه‌ناڵی ITV بریتانی زۆر سه‌رسام بوون به كاردانه‌وه‌ی ئه‌لیستیر ستیوارتی پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كان، ئه‌و كاته‌ی منداڵێك به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی هاته سه‌ر مێزی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه.
ستیوارت، بڕگه‌ی “هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر شیر”ـی پێشكه‌ش ده‌كرد، میوانه‌كانی دایكێك و كوڕێكی بچووكی و كچه بچووكه‌كه‌ی بوو، هاتبوونه ناو ستۆدیۆی هه‌واڵه‌كانه‌وه، له‌و كاته‌شدا كچه بچووكه‌كه ده‌ستیكرد به جوڵه و گه‌ڕان و سوڕان به چوارده‌وری مێزه‌كه و دواجار چووه سه‌ر مێزی به‌رنامه هه‌واڵییه‌كه و به‌ره‌و پێشكه‌شكاره‌كه ده‌كشا”.
ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه هاته سه‌ر مێزه‌كه ستیوارت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه كۆتایی پێبهێنێ گووتی “له خوله‌كه‌كانی داهاتوودا هه‌ر شتیكی بوێت بۆی ده‌كه‌م”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
