شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا رزگاربووى:خوازیارین كچێن ئێزدی بێنه‌ رزگاركرن

کچه‌كا رزگاربووى:خوازیارین كچێن ئێزدی بێنه‌ رزگاركرن  

لالش-KDP.info-

ئەمرۆ چوارشەممە، لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنانی کوردانی ئێزدی کە لە دەستی داعشیان رزگار ببوو، لە پەرستگای لالش، پەیامێکیان بڵاو کردووە و خوازیار بوون کچان و ژنانی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.

(خالیدە حەسەن)، کچێکی رزگاربووی دەستی داعشە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “داخوازیی ئێمە ئه‌وه‌یه‌ ئەو کچ و ژنانه‌ی هێشتا لە دەستی چەکدارانی داعشدان رزگار بکرێن، چونکە رۆژانە ئازار دەکێشن و هه‌رچی کاری نامرۆییانەیه‌ به‌رانبه‌ر ئەو کچ و ژنانە دەکەن و، کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت.”

لەبارەی دوائاماری رزگاربووەکان و رفێنرواەکانی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، (حوسێن قائیدی) بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوەکان لە پارێزگای دهۆک بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “تا ئێستا زیاتر لە 2900 کەس لە رێگەی نووسینگەکەمان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکێ حکوومەتی هەرێمی كوردستانه‌ رزگار کراوان و، نزیکەی 3300 کەسیش لەدەستێ ئەو رێکخراوە تیرۆریسته‌دا ماون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوا داك داخوازا رزگاركرنا كچ و ژنێن ئێزدی دكت

Lalish Duhok

ئامارا 10 هەیڤان یا رێڤەبەریا بەرهنگاربوونا تۆندوتیژیا دژی ژنان

Lalish Duhok

نفشێ نۆكه‌ بتر ژ سالێن بۆرى گرنگیێ ب جلوبه‌رگێن كه‌لتۆر و فلكلۆرى دده‌ن

Lalish Duhok