شبكة لالش الاعلامية

كچه‌كا رزگاربوويا ئێزدی: داعش ب كێبل و جەلدا دئێشاندم 

كچه‌كا رزگاربوويا ئێزدی: داعش ب كێبل و جەلدا دئێشاندم 

وشه‌

كچێكی كوردی ئێزیدی دوای ڕزگاربوونی لە دەست تیرۆریستانی داعش، چیرۆكی سێ ساڵ مانەوەی لە ناوچەكانی ژێر دەستی داعش و لە دەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەگێڕێتەوە و هێما بۆ ئەوە دەكات، كە تیرۆریستان بە كێبل و جەڵد لێیان داوە.

ئەو كچە تەمەنی تەنیا 12 ساڵە و ناوی “لەیلام موراد شەمۆ”یە و خەڵكی گوندی دووگرێی سەر بە شارۆكەی شنگالە، لە سێی ئاب/ئۆگستسی 2014 ناوچەكانیان كەوتە ژێر دەستی داعش و تووشی كۆمەڵكوژی و گەورەترین كارەساتی مرۆیی سەدەی 21 بوونەوە.

ئەو كاتەی كە تیرۆریستان گرتوویانە تەمەنی تەنیا نۆ ساڵ بووە، ئێستە زمانی كوردی بیر چووەتەوە و تەنیا زمانی عەرەبی دەزانێ و بە عەرەبی بۆ “وشە” گوتی، تیرۆریستانی داعش هەر جارێك سەرپێچی قسەكانیانت بكردایە، بە كێبل و جەڵد لێیان دەداین و زۆر ئازار و مەینەتیمان بەدەست ئەو دڕندانەوە چەشت.

لەیلام لەلایەن ئەو خوێنڕێژانەوە سێ جار كڕین و فرۆشتن بەوەوە كراوە و هاوسەرگیری لەگەڵدا كراوە. ئەو دەڵێ، جارێك لە ناوچەكانی تەلەعفەر و دواتر منیان برد بۆ گەیارە و پاشان هێنایانمەوە بۆ مووسڵ.

ئەو كچه‌ لە دۆخێكی دەروونی زۆر خراپدا بوو و خۆی خستبووەوە ناو ئاوارەكانی تەلەعفەر و لەوێوە چووبوو بۆ مووسڵ، پاشان خێرخوازێك پاراستوویەتی و هاوكاری كردووە تا پێوەندی بە كەسوكارییەوە كردووە و دۆزیویانەتەوە.

دوای دۆزینەوەی ئەمڕۆ گەیەنرایەوە شارۆكەی شێخان و لەلایەن میر عیسمەت تەحسین بەگ نوێنەری میری ئێزیدییان لە دنیا و عێراق پێشوازی لێ كرا و بە گەرمی لەلایەن كەسوكارەكەی وەرگیرایەوە.

ئەو هەرچەندە خۆی لە دەست تیرۆریستان ڕزگاری بوو، بەڵام تا ئێستە بەشی زۆری ئەندامانی خانەوادەكەی لە دەست تیرۆریستانی داعش ماون و چارەنووسیان نادیارە.

دوای پەلاماری تیرۆریستان بۆ ناوچەكانی كوردانی ئێزیدی بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە كۆمەڵكوژی خەڵكەكەی كرا و ژن و منداڵەكانیشیان بەرەو تەلەعفەر و مووسڵ بردن و لەوێ كڕین و فرۆشتنیان پێ دەكرد، بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان تا ئێستە لە كۆی زیاتر لە شەش هەزار بێسەروشوێنی ئێزیدی، نزیكەی سێ هەزاریان لە دەست تیرۆریستان ڕزگار كراونەتەوە و زیاتر لە سێ هەزاری تریشیان تا ئێستە بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چالاكڤانەكا ئێزدی:پێتڤیە ژنێن كورد داخوازا رزگاركرنا ژنێن ئێزدی بكن

Lalish Duhok

91 ژنی کورد بەشداریی کۆنگرەی جیهانیی ژنان لە تونس دەکەن

Lalish Duhok

كچەكا ئاواره‌يا شنگالێ بەربژارە بۆ شاهجوانا عێراقێ

Lalish Duhok