شبكة لالش الاعلامية

کچەكا ئێزدى چه‌ند نهێنيێن ئەبو بەکر بەغدادی ئاشكه‌را دكت

کچەكا ئێزدى چه‌ند نهێنيێن ئەبو بەکر بەغدادی ئاشكه‌را دكت

كوردستان 24:

کچێکی ئێزدی چیرۆکی رفاندن لە لایەن داعش و لاقەکردنی لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادی دەگێڕێتەوە.

خانمەکە چەند مانگێک کۆیلەی بەغدادی بووە و بۆ هەر شوێنێک چووە لەگەڵ خۆی بردووە، هەرکاتێکیش بەغدادی ئارەزووی بکردایە، دەچووە لای و دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر.

ئەو خانمە دەڵێت، بەغدادی لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆ سنووری عێراق هاتووچۆی دەکرد، لە کۆتایی ساڵی 2017، هەوڵی داوە شاری ئیدلب لە سووریا جێبهێڵێت.

ئەو کچە ئێزدییە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانان رزگار کراوە، دەگێڕێتەوە دەڵێت، شەوێک بەغدادی و هاوسەرەکەی و پاسەوانەکانی چوونە ناو سێ ئۆتۆمبێل و ویستیان ئیدلب جێبهێڵن، بەڵام کاتێک چووینە سەر رێگا گشتییەکە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکەکان گەڕانەوە.

دواتر، بەغدادی چووە شارۆچکەی هاجین لە سنووری سووریا و ئەوێشی بۆ شارۆچکەی دەشیشەی سەر بە پارێزگای حەسەکە جێهێشتووە.

بەغدادی ئەم خاتوونەی بردووەتە ماڵی خەزووری، لەوێ جار جار سەردانی کردووە و لاقەی کردووە و رۆشتووە.

خانمە ئێزدییەکە دەڵێت، بە جووتێک کالە تەنها بە شەوان هاتووچۆی دەکرد، دەموچاویشی دادەپۆشی و پێنج پاسەوانی تایبەتیشی هەمیشە بە “حاجی” و “شێخ” بانگیان دەکرد.

دەشڵێت: “پرسیاری هەرشتێکم لێبکردایە، لەبەر باری ئەمنی خۆی، هیچ وەڵامی نەدەدامەوە”.

لە بەهاری ساڵی 2018، خاتوون دەدرێن بە کەسێکی تر لە ناو داعش، ئەو پیاوە لە دەشیشە دەیباتە دەرەوە، ئەوەش دواینجار دەبێت ئەو بەغدادی دەبینێت، لەگەڵ رۆشتنیشی بەغدادی پارچەیەک زێڕی داوە پێی.

لە 26/10/2019، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەبو بەکر بەغدادی لە ئیدلب کوژرا.

The Daily Mail

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روونشتنەکا ڤەکری ل دۆر قۆناغێن شۆرەشا ئەیلولێ ب رێڤه‌چوو

Lalish Duhok

8 سال ب سەر کۆمکوژیا گوندێ کۆچۆ دا دەرباز بوون

Lalish Duhok

لسه‌ر ده‌ستێ داعش و حه‌شدا شه‌عبى و پەکەکە چار ساله‌ ئێزدیان چ خێر و خۆشى ب خۆ نه‌دیتیه‌

Lalish Duhok