شبكة لالش الاعلامية

پێنج گۆڕێن بكۆم ل شنگال زيانڤێكه‌فتيه‌

پێنج گۆڕێن بكۆم ل شنگال زيانڤێكه‌فتيه‌

كوردستان تى ڤى:

باران بارینی بەخوڕی ئەم دواییە زیانی بە پێنج گۆڕی بەكۆمەڵ لە قەزای شنگال گەیاندووە، كە تا ئێستا گۆڕەكان نەكراونەتەوە.
لەوبارەیەوە ماهیر خەیرۆ ،شایەتحاڵ و چالاكوانی مەدەنی ڕایگەیاند: ئەو باران بارینە زۆرەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باریوە، بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە پێنج گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەی قزلكەند لە ڕۆژئاوای شنگال.
هەروەها گوتی: پێنج گۆڕە بەكۆمەڵەكە روفاتی 100 كەسی تێدایە و بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوە مرۆییە تایبەتمەندەكان ، مێژووی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قۆناغەی كە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مانگی ئابی 2014 هێرشیان كردە سەر قەزای شەنگال.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە ناوچەكانی دەرەوەی شنگال 92 گۆڕی بەكۆمەڵیان تێدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تا ئێستا تەنها 55 گۆڕیان كراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەراسیمەکا ژ هەژی بۆ نووژەنکرنا ئاقدا شێخمەند و شێخ فەخرێ ئادیا هاتە گێران

Lalish Duhok

ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا ۆرکشۆپەك ل دۆر گەنج و گرنگیا خووندنێ هاته‌ سازكرن  

Lalish Duhok

بارزانى:دێ تۆلا كچێن ئێزدى ڤه‌كه‌ين

Lalish Duhok