شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ وەزیران رازه‌مەندی دا ب دامەزراندنا 350 نۆژداران

ئەنجوومەنێ وەزیران رازه‌مەندی دا ب دامەزراندنا 350 نۆژداران 

هەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربریووە، بۆ قۆناخی یەکەم 356 پزیشک دابمەزرێنێت.

(د. خالس قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ناوی نزیکەی دوو ھەزار دەرچووی بوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکیی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی دەربڕی، لە قۆناخی یەکەمدا 356 پزیشک دابمەزرێن.”

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: ”لە داھاتوودا ئەوانەی دیکەش، قۆناخ بە قۆناخ دادەمەزرێن، بەڵام ئێستا دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی دادەمەزرێن. دوای ئەوانیش دەرچووانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی دادەمەزرێن.”

(د.خالس) دەشڵێ: ”ئەو ناوانەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون، دەرچووی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ن، ئەمەش وەکو وەڵامێکە بۆ خۆپێشاندانەکەی دەرچووانی پزیشکی، کە بۆ دامەزراندن خۆپێشاندانیان کرد.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانى پەیامەکێ بۆ رایا گشتی به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

ئيرۆ 62 ساڵ بسەر شۆڕه‌شا مەزن يا ئەیلوولێ دا ده‌رباز دبن  

Lalish Duhok

به‌رپرسه‌كێ بلندێ داعش هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok