شبكة لالش الاعلامية

بەلگەیەكا نوو ل سەر تایتانیك دئێته‌ به‌لاڤكرن

بەلگەیەكا نوو ل سەر تایتانیك دئێته‌ به‌لاڤكرن

نه‌وا

بەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر هۆكاری نقومبوونی كەشتی تایتانیك بڵاودەكرێتەوەو ئەوەش هۆكارەكەی پێشوو بۆ نقومبوونی بەدرۆ دەخاتەوە.

ئێستا 105 ساڵ بەسەر نقومبوونی كەشتی بەناوبانگی تایتانیكدا تێپەڕ دەبێت، ئەو كەشتیەی كە لەسەردەمی خۆیدا وا باس دەكرا كە قابیلی نقومبوون و تێكشكان نییە، بەڵام بەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر نقومبوونی ئەو كەشتیە سەرهەڵدەدات، ئەوەش دوای ئەوەی كە 105 ساڵە بەڵگەكان باس لەوەدەكەن كە ئەو كەشتیە بەهۆی بەركەوتنی بە شاخێكی سەهۆڵی لەناو زەریای ئەتڵەسیدا نقووم بووە، لەكاتی گەشتكردنی لە شاری ساوسهامپتۆنی بەریتانی بۆ نیویۆركی ئەمریكا.
لای خۆیەوە “سنان مۆلۆنی” رۆژنامەنوسی ئێرلەندی بە رۆژنامەی “The News Minute”ی وتووە: ئەوەی لەسەر كەشتی تایتانیك باس دەكرێت كە گوایە بەر شاخێكی سەهۆڵی كەوتووە بۆیە نقومبووە بە تەواوەتی ڕاست نییە، بەڵكو پێش ئەوەی بەر شاخەكە بكەوێت بەهۆی ئیهمالیەوە ئاگرێكی گەورە لەناو كەشتیەكەدا كەوتووەتەوە.
باسی لەوەشكردووە: بەهۆی ئەو ئاگرە گەورەوە هەیكەلی كەشتیەكە لاواز بووەو دواتر كەشتیەكە نقوم بووە، ئەوەش بەپێی ئەو وێنانەی كە گەورە ئەندازیاری كەشتیەكە گرتوونی پاش بەرێكەوتنی، بەپێی ئەو وێنانە شوێنەواری رەشبوونی گەورە كە 30 پێ‌ دەبێت بەو شوێنەوە دیارە كە گوایە بەر شاخە سەهۆڵەكە كەوتووە.
بەپێی وتەكانی ئەو رۆژنامەنوسە، هەروەها بەڵگەیەكی تر بۆ ئەوەش قسەی یەكێك لە پیاوانی ئاگر كوژێنەوەیە كە رزگاری بووەو باسی لەوەكردووە كە ئاگرێكی گەورە لەبەشی وزەی كەشتیەكە كە بەخەڵوز كاری كردووە كەوتووەتەوەو ئاگرەكە 4 رۆژ بەردەوام بووەو نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
بەپێی بەڵگەكان هەموو ئەو راستیانە كۆمپانیای دروستكەری كەشتیەكە زانیویانەو رێگەیان نەداوە كەس راستیەكان باس بكات، هەروەها بەپێی ئەو بەڵگانە كە بە ڤیدیۆ پارێزراوەو ئاگركوژێنەوەكە تێیدا باسی لەوەكردووە، كە لەیەكەم رۆژی بەرێكەوتنی تایتانیك ئاگرەكە هەڵگیرساوە، بەڵام ئەفسەری كەشتیەكە داوای لێكردوون كە راستیەكە بشارنەوەو بە سەرنشینان نەڵێن.
سنان مۆلۆنی رۆژنامەنوس، تەئكیدی كردووەتەوە: ئاگرەكە 4 رۆژ بۆ هەفتەیەكی خایاندووەو ئەو بەشەی كەشتیەكەی وێرانكردووە بەهۆی ئەوەشەوە كە ئەو لایە كێشاویەتی بە شاخە سەهۆڵیەكەدا بەرگەی نەگرتووەو ئاگرەكە %75ی بەهێزی هەیكەلی كەشتیەكەی لەناو بردووە.
جێی باسی، كەشتی تایتانیك كە خاوەنەكەی كۆمپانیای “وایت ستار لاین”ی بەریتانی بوو، یەكێك بوو لە جوانترین و گەورەترین و بەهێزترین ئەو كەشتیانەی لەمێژوودا دروستكراون و ساڵی 1912 لە زەریای ئەتڵەسیدا بە 2223 سەرنشینەوە نقوم بوو، بەهۆیەوە 1517 كەس گیانیان لەدەستداو ئەوەش بەیەكێك لە كارەساتەكانی مێژوو هەژمار دەكرێت و چەندین كتێبی لەسەر دەركراوەو یەكێك لە بەناوبانگترین فیلمەكانی مێژووش لەسەر نقوبوونی ئەو كەشتیەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند زانیاریێن گرنگ ژ مفايێن فسته‌قێ

Lalish Duhok

پێنج وه‌لاتى ب نەخۆشیا ئایدزێ ل هەرێما كوردستانێ مرينه‌

Lalish Duhok

چەند رێنما بۆ سەیرانه‌كا ساخله‌م  

Lalish Duhok