سەرۆک هۆزهكێ عەرەب:ژمارا کچێن گرتى يێن کوردێن ئێزدی ل ناڤبهرا 4 ههتا 7 هەزار کەسايه
باسنيۆز:
سەرۆک هۆزێکی عەرەب ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو کاتەی لە مووسڵ بووە، زانیویەتی ژمارەی کچان و ژنانی کوردی ڕفێندراو لەنێوان 4 تا 7 هەزار کەس دەبێت.
شێخ سفوگ ئەلحەنەش، سەرۆک هۆزی تەی، لە میانی دیدارێکیدا کە لە ژمارە (310)ی ئەمڕۆ سێشەممە 15\11\2016ی هەفتەنامەی (باس)دا بڵاو کراوەتەوە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای داگیرکردنی مووسڵ لە 10\6\2014 تا 16\10\2016، لەژێر دەستی داعشدا ماوەتەوە و لەو ماوەیەدا زۆر ڕووداوی لە مووسڵ بینیوە کە لەبارەیەوە دەڵێت: ”هەر ساڵێکم لەژێر دەستی داعش بە 25 ساڵ لێ ڕۆشتووە“.
شێخ سفوگ سەبارەت بە ژمارەی کچانی ڕفێندراوی کوردی ئێزدی، ئەوەی ئاشکرا کردووە: ”لەنێو مووسڵ چەکدارانی داعش کچانی ڕفێندراویان دەفرۆشت کە ئەوە لە مرۆڤایەتیدا نەبووە، بیستمان ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی هێندراونەتە مووسڵ 4 تا 7 هەزار دەبێت“. باسیشی لەوە کردووە کە ”زۆربەی عەشیرەتەکان وایان ھەست دەکرد، کچەکانی خۆیان ئەو کارەیان بەرامبەر دەکرێت، چونکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێزدییەکان پەیوەندییەکی بەھێزە، ئێزدییەکان عەشایەری بەڕێزن“.
ئەو سەرۆک هۆزە عەرەبە ئاماژەشی بەوە داوە کە کچان و ژنانی ڕفێندراو دەستدرێژییان کراوەتە سەر و دەڵێت: “داعش ڕێگەی دەدا هەر کەسێک 3 لەو کچ و ژنانە بۆ خۆی ببات، ئەمەی داعش دەیکرد لە مێژوودا نەبووە، هەر کەسێک دەیتوانی ئەگەر ویستی، هەر یەکێک لەو ژنانە دواتر بە 800 دۆلار بفرۆشێتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
