شبكة لالش الاعلامية

مامۆستایێن ئێزدی:ریفراندۆم بۆ ئێزدیان زۆر گرنگە

مامۆستایێن ئێزدی:ریفراندۆم بۆ ئێزدیان زۆر گرنگە

دهۆک-KDP.info-

مامۆستایانی ئێزدی لە زانکۆی دهۆک ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕیفراندۆم تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی کارەسات و ناخۆشی بە سەر ئێزدیاندا دووبارە نەبنەوە و دەڵێن، چارەنووسی ئێزدیان بە چارەنووسی کوردستانەوە گرێ داوە.

(عەلی جۆقی)، مامۆستای زانکۆی دهۆک لە کۆلیژی زانستە مرۆییەکان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ڕیفراندۆم بۆ ئێزدیانیش گرنگییەکی زۆر هەیە، چونکە لە کۆنەوە ئێمە دەبینین میللەتی کورد مەزنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، کە تا ئێستا دەوڵەتی خۆی نییە.”

(عەلی جۆقی) گوتیشی: ”ئەگەر سەربەخۆیی ڕابگەیەندرێت، ئێزدیان بە شێوەیەکی باش خۆی تێدا دەبیننەوە و بە تەئکیدیش ئێزدیان بە شێوەیەکی زۆرباش پشکداری لە ڕیفراندۆمدا دەکەن و بە شێوەیەکی باش لەگەڵیدان و بە ”بەڵێ” دەنگ دەدەن و پێویستە ئێزدیانیش لە هەموو بوارێکی ئیداری و سەربازیدا لە هەموو جومگەکانی وڵاتدا پشکدار بن.”

سەبارەت بەم پرسە (فارس ئەلیاس کوتی)، مامۆستای زانکۆی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”پێویستە پاشەڕۆژی ئێزدیان یەکلا بکرێتەوە و، بۆ ئەوەی بزانرێت چارەنووسی ئێزدیان چی بەسەر دیت، پێویستە ڕیفراندۆم بکرێت و ڕاوبۆچۆنی ئێزدیان دیار بێت. بە بڕوای من زۆربەی هەرەزۆری ئێزدیان چارەنووسیان بە هەرێمی کوردستانەوە گرێ دراوە، کەچی هەندێک لایەن دەیەناوێت شنگال سەر بە عێراق بێت.”

ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی: ”ئێستا دۆخێکی گونجاوە، کە تێیدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، چونکە زۆربەی هەرەزۆری ئێزدیانیش لەگەڵ ئەوەن ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدرێت و بەتەواوی پشتگیریی دەکەن، بۆ ئەوەی کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە. پیویستە ئێزدیانیش لەم قۆناغەدا یەکگرتوو بن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنگال.. پتر ژ روفاتێن 1300 كەسان دناڤ گۆرێن ب كۆم دا هەينە

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش:سۆز و پەیمانێن خۆ بۆ رێبازا پیرۆزا بارزانيێ نه‌مر دوپات دكەین

Lalish Duhok

به‌رێز”شێخ شامۆ” دگەل بالیۆزێن وه‌لاتێن ئه‌لمانیا و فه‌ره‌نسا جڤیا

Lalish Duhok