شبكة لالش الاعلامية

“ژمارەكا گرتيێن کوردێن ئێزدی ل ناڤ زیندانێن عێراقێ دان”

“ژمارەكا گرتيێن کوردێن ئێزدی ل ناڤ زیندانێن عێراقێ دان”

هەولێر-KDP.info-

ژمارەیەک لەو کچ و ژنانەی کوردی ئێزدی کە لە لایەن گرووپی تیرۆرستیی داعشەوە ڕفێندرابوون لە زیندانەکانی عێراقدان، ئەمە قسەی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدییە و دەشڵێ، حکوومەتی بەغدا بە ھیچ شێوەیەک ھاوکار نییە بۆ ڕزگارکردنیان.

لە کاتی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر نەینەوا شەش ھەزار کوردی ئێزدی کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە لایەن ئەو گرووپەوە ڕفێندران، دوای چوار ساڵ لە ھێرشی داعش ھێشتا نیوەی ئەو ڕفێندراوانە ڕزگار نەکراون. لەوبارەیەوە حوسێن قائیدی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “سێ ھەزار کەس ماون ڕزگار نەکراون، دوای دەرکردنی داعش لە مووسڵ بەشێکی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانە بەرەو سووریا بردراون و ھەندێکیش لە وڵاتانی دیکەن.”

کۆسار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی ھاووڵاتییانی ڕفێندراوی کوردی ئێزدی بەردەوامن و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانیش کە ڕاستەوخۆ بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەستراوەتەوە، بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ ئەوەی ھەموو ئەو ھاووڵاتییانەی کوردی ئێزدی کە لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە ڕفێندراون، ڕزگار بکرێن و لەو بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت درێغی نەکردووە.”

شاری مووسڵ پایتەختی بە ناو خەلافەتەکەی گرووپی داعش جێگەی پرسیارە بۆ کوردانی ئێزدی و کەسوکاری ڕفێندراون. دوو ساڵە مووسڵ ئازاد کراوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری ڕفێندراوان لە نێو مووسڵ و شارەکانی دیکەی عێراقدا ماون و حکوومەتی عێراق ئامادەی ھاوکاری نییە بۆ ڕزگارکردنیان. بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “بەغدا بە ھیچ شێوەیەک ھاوکاری نەکردووین، ئامادەش نییە بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی ھاوکاریمان بکات، چونکە وەک ھاووڵاتیی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ ناکات.”

کۆسار کەریم جەتی کردەوە: “داعش گرووپێکی دڕەندەی جیھانییە و ھەموو شێوازێکی توندوتیژی بەرامبەر بە ڕفێندراوەکان بەکار ھێناوە، وەک زانیاریمان ھەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی بەگشتی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە کچان و ژنانی ئێزدییەوە دەکرێت، وەک کۆیلە و سەبایە بەکار دەھێندرێن.”

لەبارەی ئەو دەنگویانەی باس لە ھەبوونی کچان و ژنانی کوردی ئێزدی دەکەن لە نێو زیندانەکانی عێراقدا، حوسێن قائیدی نەیشاردەوە: “ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو ڕفێندراوانە لە لایەن حکوومەتی عێراق لەگەڵ خێزانەکانی داعش خراونەتە زیندانەوە و ئامادە نین بیانگەڕێننەوە، ئەمەش جێگەی داخە بۆ ئێمە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌م وه‌ك پارتى دێ پشته‌ڤانیا خویشك و برایێن ئێزدى كه‌ین دا ببنه‌ خودانێن كورسیا كۆتایێ ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ

Lalish Duhok

karwanhaji

بنگه‌هێ لالـش ل دۆر پێشهاتێن ل باژێرێ حه‌له‌بێ به‌یاننامه‌یه‌ك به‌لاڤكر.

karwanhaji