شبكة لالش الاعلامية

“پەرلەمانێ بەلچیکا كۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند”

“پەرلەمانێ بەلچیکا كۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند”
تۆرا لالش:

ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٣٠/٦/٢٠٢١) لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا پرسی بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی کوردانی ئێزدیی پەسەند کرد. نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، پرۆسەکە بە پشتیوانتی حکوومەتی ھەرێم بەڕێوە چووە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد: “ئەمڕۆ لیژنەی دەرەوەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی فیدڕاڵیی بەلجیکا بەتێکڕای دەنگ پرسی جینۆسایدی ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی بەفەرمی ناساند.”

دلاوەر ئاژگەیی ڕوونی کردەوە: “ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا، د. جۆرج دالامان، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سوپاس و ستایشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە بۆ پشتگیری و ھەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.”

بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای ھێرشی تیرۆریستانی داعشەوە پشکی شێری قوربانییەکانی گەلانی عێراق بەر کوردانی ئێزدی دەکەوێت و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدی بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە بێسەروشوێنن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شنگالێ بارانێ ژماره‌كا خانیێن وه‌لاتیان هه‌رفاندن

Lalish Duhok

پۆلیسێن ئتیحادی ژنەكا ئێزدی ژ دەستێ‌ تیرۆرستێن داعشێ‌ ل مووسلێ‌ رزگاركر

Lalish Duhok

شیرەتكارێ‌ پارێزگەرێ‌ مووسلێ‌ بۆ كاروبارێن پێكهاتەیا ئێزدی هاتە دەست نیشانكرن

Lalish Duhok