فەیسبووك و تویتەرى گهۆرينه‌كا گرنگ ئەنجام دا
باسنيوز:
لەمەودوا هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فه‌یسبووک و تویته‌ر گۆڕانكاری لە بەشی ریكلامكردندا دەكەن، بەشێوەیەك پێویست دەكا زانیاری زۆرتر و وردتر بخرێتەڕوو.
هەردوو تۆڕەكە رایانگەیاندووە بەر لە هه‌ڵبژاردنە ناوخۆییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێ، زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی نوێیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ زیاتر دیودەركردنی ئه‌و رێكلامانه‌ی بابه‌تی سیاسی له‌خۆ ده‌گرن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن فهیسبووكهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له‌مڕۆ بەدواوه له ته‌واوی ئه‌و رێكلامانه‌ی له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فه‌یسبووک و ئینستاگرام له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌كرێن، پێویسته ناوی ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه به ئاشكرا ببینرێ كه پاره‌ی رێكلامه‌كه ده‌ده‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له به‌شی زانیاری رێكلامه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ته‌مه‌ن، پێگه و ره‌گه‌زی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه رێكلامه‌كان ده‌بینێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌پێویستی زانیوه ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی له رێگه‌ی تۆڕەکەوە رێكلامی سیاسی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، خۆیان بناسێنن و بیسه‌لمێنن له ئه‌مریكادان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه رێگه به كه‌سانی بیانی نادرێت به رێكلامی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بكانه ئامانج.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
