شبكة لالش الاعلامية

ھەرێما کوردستانێ و ھیندستان پەیوەندیێن خۆ تۆکمەتر دکن

ھەرێما کوردستانێ و ھیندستان پەیوەندیێن خۆ تۆکمەتر دکن

ZNA- هەولێرindia-krg

ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوزای لە “دیپاک میگلانی” کونسوڵی گشتیی نوێی ھیندستان لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا دیپاک میگلانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە ماوەی مانگێکە لە ھەرێمی کوردستان وەک کونسوڵی ھیندستان دەستبەکار بووە و لەو ماوەیەشدا لەلایەن خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و ھەموو ئاسانکارییەک بۆ کار و ئەرکەکانی پێشکەش کراوە، لەمبارەیەشەوە سوپاسی خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.

ئامادەییی وڵاتەکەیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا و ھاوکارییکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری بەڕێوەبردن و کردنەوەی خولی ڕاھێناندا بۆ کادیرانی حکوومەت نیشان دا، ھەروەھا باسی لە نەبەردی و چاونەترسیی پێشمەرگە کرد لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیانی سڤیل بێ جیاوازیی ئاینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانیشی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی کرد و ھیوای سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی بۆ کونسوڵی گشتیی ھیندستان لە ھەولێر خواست و ھاوکاری و پاڵپشتیی حکوومەتی ھەرێمی بۆ دووپات کردەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت سوود لە ئەزموونی بەڕێوەبردنی ھیندستان وەرگرێت لە ڕێگەی کردنەوەی خولی ڕاھێنان بۆ کادیر و کارمەندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەمبارەیەشەوە سوپاسی ھیندستانی کرد کە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی ئەو خولانە.

ھەروەھا ھیوای خواست کونسوڵخانەی ھیندستان ڕۆڵێکی بەرچاو بۆ تۆکمەکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا بەتایبەتی ھاندانی سەرمایەگوزارانی ھیندی کە لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری بکەن، بگێڕێت و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیھان و وڵاتانی دراوسێدا ھەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی ھەموولایەکدا بێت.

تاوتوێکردنی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراکسیۆنا پارتی: ل بەغدا دەنگه‌ك هەیە داخواز دکت کورد مافێ خۆ وەربگرن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: دخوازين كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی تاوانبارێن جینۆسایدان سزا بده‌ن

Lalish Duhok

بڕیارا هنارتنا 200 ملیار دینارێن دى بۆ هەرێما کوردستانێ دەرچوو

Lalish Duhok