شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆكێ به‌رێ CIA: مالیكی هۆكارێ دروستبوونا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

سه‌رۆكێ به‌رێ CIA: مالیكی هۆكارێ دروستبوونا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

K24 – هه‌ولێر:peshmerga-offinse-of-isis

سەرۆکی پێشووی ئاژانسی ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکی ئاشکرایدەکات کە ھۆکاری سەرەکی درووستبوونی داعش و بەھێزبوونی ئەو گرووپە لە عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی نوری مالیکی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی پی بی ئێسی ئەمریکی، دەیڤد پیترایۆسی سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی ، رایگەیاند کە پێچەوانەی بڕوای دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە پێیوایە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونە دروستبوونی داعش، پیترایۆس، رایگەیاند ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی داعش لە عێراق سیاسەتە ھەڵەکانی مالیکی و پشتگوێخستنی سووننەکان بوو لەلایەن دەسەڵاتداری ئەوکاتی بەغداوە.

بەڵام ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشووی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئەویش لەوبڕوایەدابوو کە پێویست بوو ئەمریکا بەتەواوەتی لە عێراق نەکشایەتەوە و نزیکەی 10 ھەزار سەربازی لەو وڵاتە هێشتباوه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: دخوازین پەیوەندیێن ھەرێم و فرەنسایێ بەرفرەھتر لێبھێن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: یادا سەرکەفتنا ئیرادەيا گەلى بەرز و پیرۆزە

Lalish Duhok

كۆمسیۆن ناڤێ كاندیدێن هه‌لبژارتنان په‌سه‌ند دكت

Lalish Duhok