شبكة لالش الاعلامية

دوو بەرپرسێن بەرگرييا ئەمریكا: شەرێ حەویجە بەرى يێ مووسلێ دێ ئێته‌ ئه‌نجامدان

دوو بەرپرسێن بەرگرييا ئەمریكا: شەرێ حەویجە بەرى يێ مووسلێ دێ ئێته‌ ئه‌نجامدان 

خەندان123092016_heziiraq-30-9-2016
دوو بەرپرسی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، بەرلەوەی هێزەكانی عێراق هێرشە چاوەروانكراوەكەیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ دەستپێبكەن دواهەمین شەڕیان لەبەردەمە، ئەویش پاككردنەوەی قەزای حەویجەیە لەچەكدارەكانی داعش، بەپێی بەدەیڵی بیست.

بەرپرسە ئەمریكییەكان بۆ ئەو ئاژانسەیان روونكردووەتەوە، حەویجە یەكێكە لەدواهەمین پێگەو بنكەكانی داعش لەسەر رێگای موسڵ، لەم چەند هەفتەی دواییدا رێكخراوەكە توانای نەماوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەزاكە‌و لەجیاتی ئەوە زۆربەی تواناكانی خۆی تەرخانكردوەو بەخشیووە بۆ پاراستنی شاری موسڵ.

ئەوەش لەكاتێكدایە هێزە عیراقیەكان‌و پێشمەرگە، بەهاوكاری راستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەئامادەكاری چڕدان بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ-ی ناوەندی پاریزگای نەینەوا، واچاوەڕواندەكرێت لەمساڵدا شارەكە لەژێر دەستی ئەو رێكخراوە دەربهێنرێت كە لەناوەڕاستی 2014وە بەدەست داعشەوەیە.

دوو بەرپرسەكەی بەرگری ئەمریكا جەختیان لەوەكردووەتەوە كە كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، پەناگەو حەشارگەیەك نامێنێتەوە بۆ هەڵهاتنی چەكدارەكانی داعش، سەركەوتنێكی تاكتیكی‌و دەروونیش دەبێت بۆ هێزە ئەمنیەكانی عێراق.

یەكێك لەو بەرپرسانەی ئەمریكا بۆ دەیلی بیست-ی رونیكردەوە “ناتوانین بەدڵنیایەوە بڵێین لەبەرئەوەی ئەوە كەوتۆتەوە سەر عێراقیەكان بەڵام زۆر پێدەچێت كە بەئاراستەی حەویجە بڕۆن، ئەوەش پاككردنەوەی پشتەوەیە لەچەكدارەكانی داعش”.

قەزای حەویجەی سنوری پارێزگای كەركوك كە دانیشتوانەكەی نزیكەی 450 هەزار كەسە زۆربەیان سونەمەزهەبن، 50 میل لەشاری شەرگاتەوە دوورە كە هێزەكانی عێراق لەچەند رۆژێكی كەمدا لەچەكدارەكانی داعشیان پاككردەوە.

یەكێك لەبەرپرسە ئەمریكیەكان رایگەیاندووە، هەندێ لەچەكدارەكانی داعش دوای پاككردنەوەی شەرگات بۆ حەویجە هەڵاتن نەك بۆ ئەوەی لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە نەكوژرێن، بەڵكو بۆ دووركەوتنەوە بووە لەمەترسی داعش كە بەهەڵهاتنیان زۆر توڕە بووە.

وتیشی “داعش چەكدارەكانی ریزكردووە‌و كوشتوونی”.

هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەركردایەتی ئەمریكا، هێرشی ئاسمانی بۆ پشتیوانیكردنی ئازادكردنی شەرگات ئەنجامدا‌و پێشبینیش دەكرێت، بەهەمان شێوە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەدا ئەنجامی بدەن.

هەردوو شارۆچكەی حەویجەو شەرگات لەساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە داگیركران، بەرێگایەكی سەرەكی دادەنرێن لەنێوان شاری كەركوكی دەوڵەمەند بەنەوت‌و موسڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەبادی:ئەم ژ ریبریبوونا گەندەلیێ نەڤەکشیاینە

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: پێدڤی بوو هەمی بەركەڤتییێن چەكێ كیمیایی هاتبانە قەرەبووكرن

Lalish Duhok

شاندێ هه‌رێمێ هه‌فتيا داهاتى دێ سه‌ره‌دانا به‌غدا كت

Lalish Duhok