عه‌بادی بۆ ئه‌ردۆگان: ئه‌م ب رێيا سكایپى ئاخا خۆ ئازاد ناكه‌ین
باسنيۆز:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ڵامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌داته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێی گوتووه ده‌بێت سنووری خۆت بزانیت، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه عێراق به توانای پیاوه ئازاكانی خاكی خۆی ئازاد ده‌كات، نه‌ك له ڕێگه‌ی سكایپه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگان له شه‌وی كوده‌تاكه‌ی ته‌مووزی ڕابردوو له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشهمه 11ی 10ی 2016 رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەی بۆ مانەوە لە عێراق چاوەڕێی رەزامەندیی هیچ کەس و لایەنێک ناکات و بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵیش دەکات بێ ئەوەی مۆڵەت لە کەس وەربگرێت، ”با هەموو بزانن ئێمە لە عێراق ناکشێینەوە“، هه‌روه‌ها گوتیشی :” ده‌بێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سنووری خۆی بزانێت”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه و رای گه‌یاند :” ئێمه وه‌ك تۆ نین‌و به توانای پیاوه ئازاكان خاكه‌كه‌مان ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ك له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه.
گوته‌كانی عه‌بادی له باره‌ی “سكایپ”ـه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگان له شه‌وی كوده‌تاكه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی ڕابردوو، كه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له كه‌ناڵێكی ئاسمانی توركییه‌وه ده‌ركه‌وت و داوای له هاووڵاتیانی توركیای كرد، ڕێگه له كوده‌تاكه بگرن.
پێش لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی، سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕای گه‌یاند :” لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركی به‌م دواییانه نا به‌رپرسانه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ له‌به‌ر چاو ناگرن، ته‌ماشای ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی تیرۆر و پێویستی هاریكاری یه‌كتر ناكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستان كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌رپرسانی توركییه‌وه ده‌درێن، ده‌چنه چوارچێوه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانێكی ناڕه‌وا له كاروباری ناوخۆیی عێراق، كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه و گومان له نیازی توركیا ده‌خاته‌ڕوو له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی جه‌نگی دژ به تیرۆر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
