شبكة لالش الاعلامية

توركیا هه‌وا ده‌سته‌سه‌ركرنا كۆچبه‌ران ده‌ست پێكر

توركیا هه‌وا ده‌سته‌سه‌ركرنا كۆچبه‌ران ده‌ست پێكر

باسنيوز:

نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ توركیا، ئاماژە بەوە دەدات، کە چه‌ند ڕۆژێكه‌ وڵاتى توركیان هه‌ڵمه‌تێكى بۆ ده‌ستگیركردنى به‌ لێشاوى كۆچبه‌ران ده‌ستپێكردوه‌.

ڕۆژ عه‌زیز، نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ توركیا، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “چه‌ند رۆژێكه‌ وڵاتى توركیا هه‌ڵمه‌تێكى به‌لێشاوی ده‌ستگیركردنى كۆچبه‌رانى له‌ شاره‌كانى وڵاته‌كه‌ ده‌ستی پێ كردوه‌، به‌ جۆرێك له‌ شاری ئیزمیر 319 كۆچبه‌ر و له‌ شاری چاناكاڵیی 31 په‌نابه‌ری دیكه‌ ده‌سگیر كراون“.

نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ توركیا، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستانیشى تێدایه‌، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنیان ده‌ست پێكردووه‌.

ڕونیشیكرده‌وه‌ به‌پێى یاساى وڵاتى توركیا هه‌ر كۆچبه‌رێك ده‌ستگیر بكرێت، دواى ڕێوشوێنى پێویست، دیپۆرتى وڵاتى خۆى ده‌كرێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ: ژبه‌ر ماته‌مینییا گشتى ده‌وام ناراوه‌ستیت و دێ به‌رده‌وام بیت

Lalish Duhok

وه‌زیرێ به‌رگرییا فره‌نسا بۆ نێچیرڤان بارزانى : دێ ل سه‌ر پشته‌ڤانیكرنا ته‌ د به‌رده‌وام بین

Lalish Duhok

“سالانه‌ ل هه‌رێمێ زێده‌تر ژ 1000 كه‌سان ب روودانێن هاتوچوونێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدده‌ن و 11 هه‌زار كه‌س ژى بریندار دبن”

Lalish Duhok