پێشنیازهك بۆ كێمكرنا پاشكەفتێ موچەى ئاشكهرا دبت
سپى:
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی تایبەت بە چۆنێتی پێداچوونەوە پاشەكەوتی موچەی مامۆستایان دەداتە وەزارەتی پەروەردە و ناوەڕۆكی یاداشتەكەش ئاشكرادەكرێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەردانی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كرد و یاداشتێكیان سەبارەت بە چۆنێتی پێداچوونەوە بەموچەی مامۆستایانیان ئاراستەی وەزیری پەروەردە كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست “سپی میدیا” كەوتووە یەكێتی مامۆستایان پێشنیازی كردووە تەنها 20%ی كۆی موچەی مامۆستایان پاشەكەوت بكرێت و 80%ی موچە خەرجبكرێت بەو مەرجەی كە 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكرێت.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە باسكراوە كە لەئێستادا حكومەتی هەرێم ناتوانێت سیستمی پاشەكەوتی موچە هەڵوەشێنێتەوە و تەنها دەتوانێت رێژەی پاشەكەوتكردنە كەمبكاتەوە، بەڵام ئەولەوییەت بە هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ 25ی 3ی 2018، وەزیری پەروەردە داوای لە یەكێتی مامۆستایان كردووە پێشنیازی خۆیان لەچوارچێوەی یاداشتێك ئامادە بكەن بۆئەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكەن.
بڕیارە سبەینێش 27ی 3ی 2018، وەفدەكەی یەكێتیی مامۆستایان هەمان یاداشت ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
