شبكة لالش الاعلامية

دیندار زێباری: حکومەتا ھەرێمێ ئامادەیە بۆ ڤه‌کۆلینێ ل ھەر پێشێلکارییەکێ بەرامبەر ب خۆپیشاندەران هاتبته‌ ئەنجام دان 

دیندار زێباری: حکومەتا ھەرێمێ ئامادەیە بۆ ڤه‌کۆلینێ ل ھەر پێشێلکارییەکێ بەرامبەر ب خۆپیشاندەران هاتبته‌ ئەنجام دان 
ZNA- هەولێر

رۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠١٨ لە چەند شارێکی کورستان مامۆستایان بۆ داواکردنی مافەکانیان و نەمانی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ھێزە ئەمنییەکانیش سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانەکان مۆڵەتی یاساییان نەبوو و درکیان بەوە کرد کە کەسانێک و چەند دەزگایەکی راگەیاندن دەیانەوێ خۆپیشاندانەکان بە ئاقارێکی تردا ببەن دوور لە مەبەستی سەرەکی خۆپیشاندان، بەڵام بە ئەرکی خۆیان ھەستان بۆ پاراستنی گیان و سەروماڵی ھاووڵاتیان و رێگەگرتن لە روودانی نەخوزراو و پشێوی و ئاژاوە لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان.

لە بارەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەڵامی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی وتی: لە ھەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆپیشاندان ھەیە کە بە یاسای (رێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (١١)ی ساڵی(٢٠١٠) ناسراوە، کە خۆپیشاندانەکان رێک دەخات و شێواز و کات و ئامانجی خۆپیشاندان بە وردی دیاری دەکات. بەپێی ئەم یاسایە خۆپیشاندان مافێکی یاسایی و دەستوورییە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە پیادە بکرێت، بۆیە ھەر خۆپیشاندانێک لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت پێویستە مۆڵەت وەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی. لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەیان خۆپیشاندانی جیاجیا لە کوردستان ئەنجام دراوە لەلایەن قوتابیان و مامۆستایان و ڕۆژنامەنووسان و بەڵێندەران و چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا و تێیدا داوای مافی رەوای خۆیان کردووە. دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامداوە، تەنانەت زۆر جار مافی دامودەزگا و کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکانیش پێشێلکراوە.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مامۆستایانی ھەولێر دیندار زێباری وتی: لەو خۆپیشاندانەدا چەند لەلایەنێکی سیاسی ھەوڵیانداوە سوود لە داوا رەواکانی خەڵک بەتایبەتی چینی مامۆستایان وەربگرن و خۆپیشاندانی مامۆستایان بە لاڕێدا ببەن بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان، ھەرچەندە کەسانێکی گێرەشێوێن خۆیان خزاندبووە نێو خۆپیشاندەران بۆ ئیستفزاز کردنی لایەنە ئەمنییەکان بە جنێودان و قسەی ناشیرین، تەنانەت ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەر بە چەند لایەنی سیاسی لە نێو خۆپیشاندەران ئامادەبوون و بە و شەی نەشیاو و ھوتاف کێشان و بەرزکردنەوەی دروشمی ھاندان بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی خۆیان وەک نوێنەری مامۆستایان ناساند، بەڵام خودی خۆپیشاندەران رازی نەبوون بەم رەفتارانە و ئاگاداریان کردبوونەوە کە پێویستە لە پەرلەمان بەرگری لە خەڵک بکەن بەتایبەتی بە دەرکردنی یاساکان، نەک لێرە ھەوڵ بدەن نارەزایی خەڵک بۆ مەرامی سیاسی بقۆزنەوە. سەرەڕای ئەمەش دەزگا ئەمنییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردوون بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکە لە مەبەستی سەرەکی خۆی دوورنەکەوێتەوە.

سەبارەت بە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی ژمارەیەکیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە د. دیندار زێباری وتی: ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا بە تۆمەتی ئەوەی کە کاری تێکدەرانەیان ئەنجامداوە و خوودی خۆپیشاندانەکەش مۆڵەتی یاسایی نەبووە، تەنانەت بەشێک لە خۆپیشاندەران ھێرشیان کردۆتە سەر کارمەندێکی پۆلیس و بە چەقو برینداری کردووە و ئێستا ئەم کارمەندە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە تۆمار کردووە، چونکە ئەو کەسەی کە ھانی داوە بۆ لێدانی ئەو کارمەندەی پۆلیس سەر بە لایەنێکی سیاسی بووە و ئەوەی لێشیداوە سەر بە لایەنێکی سیاسی دیکە بووە و ئەوانیش ناسراون، بەڵام تا ئێستا ھیچ سکاڵایەک لەسەر ھێزە ئەمنییەکان تۆمار نەکراوە لەلایەن ھیچ کەسێکەوە. لەلایەکی دیکەوە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم ئامادەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدرابێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم وتی: بەپێی یاسای خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستان ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە کە ئارامی و سەقامگیری و گیانی ھاووڵاتیان و خۆپیشاندەران بپارێزن لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و رێگا گرتن لە ھەر پشێوی و گێرەشێوێنییەک کە ببێتە ھەڕەشەی لەسەر گیان و سەروماڵی ھاووڵاتیان و دامودەزگاکانی حکومەتی و موڵکی گشتی. لایەنە ئەمنییەکان ھاریکار بوون سەرەڕای ئەوەی کە لە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانانەی پێش ماوەیەک لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی ئەنجامدرا زەرەرو زیانێکی زۆریان بە موڵکی گشتی و دامودەزگاکانی حکومەت گەیاندووە لە ئەنجامی ئەو ھێرشەی کرایە سەر ئەو دامودەزگایانە ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی ئاسایش وەک ئەندامانی (الضبط القضائی) لە کاتی روودانی پشێویدا مافی راگرتنی ھاووڵاتیانی بەشدار بووی خۆپیشاندانیان ھەیە تا ئەو کاتەی دۆسییەکەیان رەوانەی دادوەر دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“داعش هەول دده‌ت سەقامگیریا ناوچێن كوردستانیێن دەرڤەی ئیدارا هەرێما کورستانێ تێك بده‌ت”

Lalish Duhok

هاریکاریێن ئەمریکا بۆ پێشمەرگێن کوردستانێ دێ د بەردەوام بن

Lalish Duhok

بازرگانی دناڤبه‌را كوردستانێ و توركیا دئێته‌ به‌رفره‌هكرن  

Lalish Duhok