شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ وەزارەتا کارەبێ: پلان بۆ دابینکرنا کارەبا 24 ده‌مژمێرى هەیە

په‌يڤدارێ وەزارەتا کارەبێ: پلان بۆ دابینکرنا کارەبا 24 ده‌مژمێرى هەیە

باسنيوز:

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا باس لەوە دەکات، کابینەی نۆیه‌م بۆ وەزارەتەکەی جیاوازبووە، چونكه‌ لە ده‌ستپێكی كابینه‌كه‌وه‌ توانیویانه‌ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژە و بەرنامەکانیان بکەنه‌وه‌، ئەمە سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئاستەنگەکانیش.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ‘کابینەی نۆ بە بەراورد بە کابینەکانی پێشوو بۆ ئێمە جیاوازی هەبوو، چونکە لە 2015 سەرجەم پرۆژەکانمان بەهۆی نەمانی بوودجە و قەیرانی داراییەوە وەستان، بەڵام لە 2019 و لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیه‌م، توانیمان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانمان بکەینەوە، چەندین وێستگەی کارەبامان دروست کرد، هەروەها بەردەوامیمان بە کار لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا دا و توانیمان بەرهەم بە بڕی 600 مێگاوات كاره‌با زیاد بکەین، هەرچەندە لە 2021 تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکمان بۆ دابین نەکراوە، ئەوەی کردوومانە بەو 8%ی ئەو داهاتەی بۆمان دەگەڕێتەوە، توانیومانە ئیدارەی خۆمانی پێ بدەین و پلان و پرۆژەکانی پێ جێبەجێ بکەین’.

هاوکات لەبارەی داواکاری هاووڵاتییان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و لابردنی مۆلیدە ئەهلییەکان، ئومێد ئەحمەد دەڵێ؛ “وەزارەتی کارەبا بۆ ئەو بابه‌ته‌ە بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دامەزراندووە، کار لەسەر زیادکردنی بەرهەمی كاره‌با دەکات، تا بگاتە ئەو ئاستە، بۆیە هاوبەشانی کارەبا و هاونیشتمانیان پێیان وانەبێت، کە وەزارەتی کارەبا پلان و ستراتیژی بۆ دابینکردنی 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی نەبێت، ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین بۆ ئایندە کارەباش ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ هەرێمی کوردستان”.

هەرچی دەربارەی گۆڕانکاری لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبایە، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی؛ “تا پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەر نەیەت کاتژمێرەکانی کارەباش ناگۆڕێت، ئێستا بۆ هەولێر و ئیدارەی گەرمیان کەمتر لە 14 کاتژمێر کارەبا دابین دەکرێت، بەڵام بۆ سلێمانی و دهۆک نزیکەی 15 کاتژمێر دابین دەکرێت، لە 1/9/2022 چاوەڕێ دەکرێت پلەکانی گەرما بگۆڕێت و کاتژمێرەکانی کارەباش دەگۆڕێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى ل گه‌ل فه‌رمانده‌یێ گشتى یێ هێزێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئیراق و سووریا كۆمبوو

Lalish Duhok

ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

پارتی و گۆڕان شه‌مبیێ دێ گه‌هنه‌ رێككه‌فتنێ

Lalish Duhok