ژبهر كێم خهويێسالانە ب 138 ملیار دۆلاران زەرەرب ژاپۆنێ دكهفت
خەندان- سامان محەمەد
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانسی ساڵانە ژاپۆن نزیکەی 138 ملیار دۆلار زەرەر دەکات تەنها بەهۆی کەمخەوی هاوڵاتیەکانییەوە، ئەمەش وادەکات کرێکار و فەرمانبەرەکانی زووتر پیر ببن و نەخۆش بکەون، کە کاریگەری هەیە لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە.
لە ژاپۆن دیاردەیەک سەریهەڵداوە پێیدەڵێن “کارۆشی” کە خۆی دەبینێتەوە لە مردنی فەرمانبەر و کرێکاری ئەو وڵاتە لەسەر کارەکانیان.
سەنتەرێکی توێژینەوە لە ژاپۆن بەناوی “راند یوروب” دەریخستووە کە زیانێکی گەورەی ئابووری بەو وڵاتە گەیشتووە تەنها بەهۆی کەم خەویەوە، چونکە کەم خەوی وادەکات مرۆڤەکان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە ببن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانن کاری باش و بەرهەمی ناوازە بۆ وڵاتەکایان بەرهەم بهێنن.
هەمان سەنتەری توێژینەوە باس لەوەشدەکات لە ئێستادا ژاپۆن دەناڵێنن بەدەست ئەو کێشەیەوەو فشاریان بۆ هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەو وڵاتە هێناوە بۆ ئەوەی کاتژمێری کارکردن بۆ کرێکارەکانیان کەم بکەنەوە تا بتوانن بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە و پشووبدەن.
جانکۆ ساکۆیامای شارەزایەکی بواری ئابوورییە لە پەیمانگای “دای ئیتچی” لە تۆکیۆ دەڵێت “لەئێستادا رێکخستنی کاتژمێرەکانی کارکردن لە ژاپۆن بەرەو زیاتر دەڕوات و دەبێت کەم بکرێتەوە، لەکاتێکدا خاوەن کارەکان رێگە نادەن کرێکارەکانیان شوێنی کارەکان جێبهێڵن بۆ ئەوەی پشوویەک بدەن، ئەمەش وادەکات تووشی پەککەوتن ببن و بەرهەمی باش بۆ وڵات نەخەنە بەردەست”.
هەندێک لە کۆمپانیاکان لە ژاپۆن فشاریان خستووەتە سەر کرێکار و فەرمانبەرەکانیان بۆ ئەوەی کاتژمێری زیاتر کاربکەن “Extra taime” بۆ ئەوەی ناچار نەبن کرێکاری زیادە بهێنن و مووچەیان پێ بدەن، ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ کەم خەوی زیانگەیاندن.
توێژینەوەکەی ئەو کۆمپانیایە دەڵێت “هەندێک کۆمپانیای کەم رەچاوی ئەو حاڵەتەیان کردووەو کاتی پشوودانیان بۆ کرێکارەکانیان داناوە، بۆ نموونە بانکی “میتسوا تراست” رێگە نادات فەرمانبەرەکانی لە 8 کاتژمێر زیاتر کاربکەن و نابێت لەدوای کاتژمێر 10ی شەوەوە هیچ فەرمانبەرێک لە ئۆفیسدا بمێنێتەوە”.
لەکۆی 1700 کۆمپانیا تەنها 2% راپرسی تێداکراوەو هیچ یاسایەکیش لە ژاپۆن باس لە رێکسختنی کاتژمێری کارکردن ناکات لە کۆمپانیا و کارگەکاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
