شبكة لالش الاعلامية

ئاژانسا ناسا نەخشێ کوردستانێ ب مه‌زنى دیار دکت

ئاژانسا ناسا نەخشێ کوردستانێ ب مه‌زنى دیار دکت

باسنيۆز:

ئاژانسی گەردوونیی ئەمریکا (ناسا)، وێنەیەکی ئاسمانی بڵاو کردەوە کە تێیدا بە شێوەیەکی سرووشتی، نەخشەی کوردستانی گەورە دەردەکەوێت.

 

ئاژانسەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، لەپاڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە، ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو وێنە ئاسمانییە لە لایەن کەناڵی (ئەکوا)ی ئاسمانی کە سەر بە ئاژانسی (ناسا)یە، گیراوە. باسیشی لەوە کردووە کە وێنەکە لە 20\2\2017 گیراوە و تێیدا چینێکی سپی (بەفر) لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و دەریای ڕەشەوە بۆ دەریای قەزوین درێژ دەبێتەوە.

 

بەپێی وێنەکە، بەشێک لە خاکی سووریا، عێراق، ئێران و بەشێکی بەرچاوی تورکیا، ڕەنگێکی سپی دایپۆشیون و هاوشێوەی ئەو نەخشەیەی کوردستانی گەورەیە کە جوگرافیناسانی کورد کێشاویانە. بۆیە هەندێک لەوانەی وێنەکانی (ناسا)یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەیان بەوە داوە کە (ناسا) نەخشەی کوردستانی گەورەی دیاری کردووە.

ئەم وێنەیەی ئاژانسی (ناسا) ئەوە دەردەخات کە ئەو هەرێمە جوگرافییەی کوردستانی گەورەی لەسەر هەڵکەوتووە، لە ڕووی جوگرافیا و جیۆمۆرفۆلۆجیا و ئاووهەواوە بە تەواوەتی لە دەورەبەرەکەی جیاوازە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاگه‌هداری بۆ ئه‌وێن (Tiger)ڤه‌دخۆن!

Lalish Duhok

كورده‌ك دبته‌ دادوه‌رێ مه‌ده‌نی ل دادگه‌ها ئۆسلۆ

Lalish Duhok

رشتنا فرمێسکا ل مرۆڤى دا ئه‌ڤ کاریگەريه‌ هەیە!

Lalish Duhok