قوماركردن ل كوردستانێ دبته دیارده
وشه:
بەهۆی بەردەوامی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان، بەشێک لە گەنجان پەنا بۆ قوماركردن دەبەن و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێن دەرەوەی شارەكان بووهته مۆڵگهی قومارخانهكان،بە بۆچوونییەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیش، “چاكبوونی دۆخی دارایی، بهڕێژهی %80 دیاردەی قومار کەم دەکاتەوە”.
كاوە ناوی خوازراوی كەسێكی دیاری شاری هەولێرە کە پێشتربە قومارکردن خەریك بووە و ئێستە بە تەواوەتی مایەپووچبووە، ئەودهڵێ، قوماركردن لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی كهوول زۆر خراپترە، كاتێك تووش بوویت، ئیتر ناتوانیت دەستبەرداری بیت، ئەگەر ببیتە دەوڵەمەندترین كەسی سەرمێزی قومار، یان بە گیرفانێكی خاڵییەوە بیت، گیرۆدەی دەبی و لە دەستی ڕزگار نابی.
كاوە بۆ “وشە” دەڵێت، “من پێشتر دووكانی زێڕینگەریم هەبوو و ئێستە شوفێری تاكسیم، ئەویش بەهۆی دۆڕان له قومار. بهگوتهی خۆی “جاری یەكەم براوە بووم و ئهوه هانی دام بەردەوام بم، بەڵام دواتر سێ شكستی گەورەم تۆمار كرد، هیچ شتێكم نەما تەنانەت تاپۆی خانووەكەش ملەسەر مێزی قومار دانا”.
كاوە بە تاكسییەكەیەوە ئێستە بژێوی ژیانی دابین دەكات كە براكەی بۆی كڕیوە، بهڵام لە ترسی نهدۆڕاندنی ئهویش، ساڵنامهی ئۆتۆمبێلەكەی بەناوی خۆی كردووە. وهك خۆی دهڵێ، “پەشیمانم لەوەی هەموو سامانەكەم لە چەند شەوێكدا دۆڕاند،ئێستهیش ئەوەی جێی پرسیارە و سهری خواردووم ئەوەیە چۆن تووشبووم و چۆن هەڵخەڵەتام و چۆن 380 دەفتەر دۆلار لە سامانەكەم دۆڕاند”.
لای خۆیهوه سهرچاوهیهك له وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان، به”وشه”ی ڕاگهیاند، ماوهی دوو ساڵه قوماركردن و كردنهوهی قومارخانه به نهێنی، له حاڵهوهتهوه بووهبه دیارده، ئێمه به وردی ئاگهدارین و زۆر كهسیش لهسهر ئهو یارییه گیراون، بهڵام بههۆی ئهوهی شارهكان چاودێری زیاتریان لهسهره، ئێسته قومارچییهكان له شارۆكهكان به نهێنی قومارخانه دهكهنهوه.
هێزهكانی سهربه ئهنجوومهنی ئاسایشی كوردستان بهردهوام بهسهر قومارخانهكاندا دهدهن و خاوهنهكانیان دهگرن، بهڵام ئهمه دۆخهكهی كۆنترۆڵ نهكردووه و له شوێنی ترهوه قومارخانه دهكرێتهوه.
مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه قومار بەهەموو شێوەیەك حەرامە و لە ئاینی ئیسلام ڕێی پێنەدراوە، بۆیە هیوای خواست هاووڵاتییان لە قومار دووربكەونەوە.
خهیلانی بۆ “وشە” ئاشكرای كرد، وتاری هەینی لە %60 مزگەوتەكانی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی لەسەر خراپیی قومار و دەرئەنجامەكانی دراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە بریتییە لە هۆشیاریی هاووڵاتییان.
بهگوتهی ئهو زانا ئاینییه “هۆی زیادبوونی قومار دەگەڕێتەوە بۆ تەنگژەی دارایی كوردستان و نەبوونی كار تا گەنجان خۆیانی پێ سەرقاڵ بكەن، بۆیە ئەگەر تەنگژەی دارایی چاك ببێت، بە دڵنیایییەوە %80ـی قوماركردن دەپووكێتەوە و نامێنێت”.
ئهوهیشی ئاشكرا كرد كە بەشی زۆری گەنجان تووشی قوماركردن دەبن، كۆمەڵێك كەسیش هەن خوویان پێوە گرتووە و ناتوانن دەستبەرداری بن. ئەوەی پێویستە جارێكی تر لە مزگەوتەكان مامۆستایانی ئاینی هۆشیاری لەسەر قومار بڵاو بكهنهوه وەك ئەركی خۆیان بهرانبهر نیشتمان.
ڕائید شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسیڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، دوو جۆر قومارخانە لەسەرانسەری دنیادا هەن، جۆرێكیان قومارخانەی فەرمین و ئەوەی تریان قومارخانەی نافەرمییە. زیاتر گوتی “لە سنووری ڕانیە هیچ قومارخانەیەكی فەرمی نییە، هەروەها ئەگەر لە بوونی قومارخانەیەكی نافەرمیش ئاگەداربین، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادوەر،ڕاستەوخۆ خاوهنهكهی دەگیرێت و شوێنەكەش دادەخرێت”.
زیاتر گوتی، ساڵی ڕابردوو شوێنێكی قوماركردن لە دەرەوەی شار بە نهێنی كرابووەوە، دوای ئەوەی چەند كەسێك لەو شوێنە بوو بە شەڕیان و كەسێك كوژرا، شوێنەكە ئاشكرا بوو و داخرا، ئەمەیش یەكەم حاڵەتی كوشتن بوو بەهۆی قوماركردن لە دەڤەرەكەمان.
سەیران عەبدوڵا توێژەری كۆمەڵایەتیپێی وایه بێهیوابوونی گەنجان و كەلێن لە شێوازی پەروەردەكردن، زۆرترین جار هۆی تووشبوونە بە قوماركردن. كەسانێك كە قومار دەكەن،یان لەوپەڕی دەوڵەمەندی و خۆشییەكانی ژیانن، كەسانێكی تر قومار دەكەن لەوپەڕی ڕووخاوی ژیانن،قوماریش گرەوكردنە لەسەر بژێوی و خۆشیی ژیان، چێژ وەرگرتن لە بردنەوە، لە كاتێكدا ئەوە گەورەترین هەڵەیە بتەوێت لەسەر گیرفانی كەسانی تر بەچەند سەعاتێك دەوڵەمەند بیت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە چەند ساڵی ڕابردوو بەردەست كەوتوون، 31 شوێن لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان وەك كافتریا و گازینۆكان داخراون كە قوماركردنی بەشێوەیەكی نایاسایی تێدا كراوە و خاوەنەكانیشیان سزادراون و دراونەتە دادگا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
