خوارنا كه‌سێ ته‌مه‌نى درێژ دكت
وێستگه نیوزـ
تێكڕای درێژیی ته‌مه‌نی مرۆڤ له جیهاندا نزیكه‌ی 77 ساڵه، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێیان ده‌وترێت “ناوچه شینه‌كان”، به‌هۆی ئه‌م چوار خواردنه‌وه‌یه زیاترله 100 ساڵ ده‌ژین.
سایتی Eat This Not That بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌سته‌مه له به‌فرگره‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌كانی سێردینیا و ئیكاریا و ئۆكیناوا و نیكۆیا و لۆما لیندا كه به “ناوچه‌ی شین” ناسراوه، خواردنه‌وه‌ی دروستكراوی كارگه‌كانت ده‌ستبكه‌وێت وه‌ك خواردنه‌وه‌ی گازی و شه‌ربه‌تی ناوخۆیی و خواردنه‌وه وه‌رزشییه‌كان، ئه‌وان ته‌نها پشت به‌م چوار خواردنه‌وه‌یه ده‌به‌ستن بۆیه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 100 ساڵییه‌وه‌یه:
1- ئاو
له هه‌موو “ناوچه‌ی شین” وا باوه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌كاندا ئاویش دابینێن، ته‌نها ئاو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له ماوه‌ی رۆژه‌كه‌شدا ناوبه‌ناو ئاو ده‌خۆنه‌وه.
ناتالی كۆمۆڤا، پسپۆڕی بواری خۆراك ده‌ڵێت كه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر بژی، پێویستی به ئاوه، چونكه ئاو یارمه‌تیی له‌شی مرۆڤ ده‌دات له ژه‌هر رزگاری ببێت، فشاری ئاسایی خوێنیش ده‌پارێزێت، بۆیه ده‌بێت رۆژانه بڕی پێویست ئاو بۆ باشتركردنی فه‌رمانه‌كانی جه‌سته بخورێته‌وه.
2- قاوه‌ی ره‌ش
دانا ئیلیس هۆنیس، گه‌وره پزیشكی ناوه‌ندی UCLA ی پزیشكی و نوسه‌ری كتێبی Recipe For Survival ده‌ڵێت كه ده‌نكه قاوه پڕه له دژه ئۆكسان و پرلیقینۆل و مادده‌كانی دیكه‌ی دژبه هه‌وكردن، ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به درێژیی ته‌مه‌ن و كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
3- چای سه‌وز
چای سه‌وز له “ناوچه‌ی شین” ره‌گه‌زێكی خۆراكیی سه‌ره‌كیی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ئۆكیناوا.
ناتالی كۆمۆڤا رونیكردوه‌ته‌وه كه چای سه‌وز به دژه ئۆكسان و پرلیقینۆل ده‌وڵه‌مه‌نده و جگه‌له‌و سوودانه‌ی له سه‌ره‌وه باس كران، رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له جه‌سته‌دا رێكده‌خات و دابه‌شبوونی خانه‌كانیش به‌باشی رێك ده‌خات.
4- چای ره‌ش:
بایه‌خی چای ره‌ش له چای سه‌وز كه‌متر نییه، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه هه‌مان سوده‌كانی چای سه‌وزی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، چای ره‌ش ئاستی شه‌كر له خوێندا ده‌پارێزێت و له مه‌ترسییه‌كانی توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه و هاوكاریی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان ده‌كات بۆ باشتركردنی ته‌ندروستیی ریخۆڵه و رێگریشه له بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و مه‌ترسیی توشبونیش به جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی