شبكة لالش الاعلامية

نەخۆشیا دەردەڕێوی، كاریگه‌ری و چاره‌سه‌ری

نەخۆشیا دەردەڕێوی، كاریگه‌ری و چاره‌سه‌ری

باسنيوز:
ده‌رده‌ڕێوی، نەخۆشییەکی ئاوتۆئیمۆنیتییە، بریتییه‌ له‌ نەمانی مووی لەش یان سه‌ر و ڕیش و ده‌ركه‌وتنی شێوەی پەڵەپەڵە، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نییه‌.

هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بەرگریی لەشمان بەهەڵە پەلاماری خانە مووەکان دەدات، تا ئەندازەی دۆخی متبوون و لەناوچوون.

ده‌رده‌ڕێوی، لە جیهاندا نەخۆشییەکی بەربڵاوە، دوو لەسەر سێی ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە. ئەم نەخۆشییە زۆر کات ماوە ماوە خۆی ون دەکات و پاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی، تا زیاتر مووی لەشی كه‌سی توشبوو هەڵوەرێت، بەدەگمەن موو لەوجێگایانە دێتەوە. ئەم نەخۆشییە لەڕووی جەستەییەوە کاریگەریی خراپی نییە، بەڵام لەڕووی دەروونییەوە کاریگەریی نه‌رێنی لای كه‌سی تووشبوو بەجێ دێڵێت.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌، چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە، هەندێک جار دەرزی (ستیرۆید) بەکاردێت، ئه‌وه‌ش بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکەیه‌، نه‌ك بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ یه‌كجاری.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێرپوون شێرپه‌نجێ ب ئێكجاری ژناڤ دبه‌ت

Lalish Duhok

پشتى سێ سالان چی بسەر مێشكێ مرۆڤى دا دئێت؟

Lalish Duhok

لێكۆلينه‌ك ئێك ژ ئه‌گه‌رێن تووشبوونێ ب په‌نجه‌شێرا سيهان ديار دكه‌ت

Lalish Duhok