شبكة لالش الاعلامية

چه‌ند زانیاریێن گرنگ ل سه‌ر شێرپەنجێ بزانه‌

چه‌ند زانیاریێن گرنگ ل سه‌ر شێرپەنجێ بزانه‌

کوردستان TV

شێرپەنجە بە جۆرە جیاوازییەكانییەوە نەخۆشییەكی مەترسیدارە، بە وردی هۆكار و چارەسەری دیار نییە، زۆرجاریش تووشبوو دەكوژێت، زانایان لە هەوڵێكی چڕ و بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی زاڵبوون بەسەر ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە، راپۆرتێكی زانستی ئاماژە دەكات كە خواردنە دەستكاریكراوە بۆ ماوییەكان هۆكاری سەرەكین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
خۆراكە بۆماوە دەستكاریكراوەكان هۆكارن بۆ پەرەسەندنی گرێی كۆئەندامی هەرس
ئەلیكسەندەر سیریاكۆڤ، پزیشكی رووسی بەڕێوەبەری سەنتەری “SM-Clinic”ی بۆ گرێ شێرپەنجەییەكان دەڵێت” لەگەڵ زیادبوونی تێكڕای ناوەندی تەمەنی پێشبینیكراوی مرۆڤ، ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەمەنی نێوان 40 بۆ 50 ساڵ تووشی شێرپەنجە دەبن، تا دێت زیاتر دەبێت”.
هه‌روه‌ها روونی كردەوە” چەندان هۆكار هەن دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، لەوانە پیسبوونی ژینگە و هەندێك خووی هەڵەی تەندروستی وەك جگەرەكێشان و زۆر خواردنەوەی كحول و گۆڕینی پێكهاتەكانی سیستمی خۆراك، دووپاتی كردەوە، ئەو سیستمە خۆراكەی ئێستە باوە، خۆراكی تێر بە مادەی پارێزەر و جێگیركەرەكان بەسەریاندا زاڵە”.
له‌ كۆتاییدا ئەو پزیشكە دەڵێت” زۆر كەس بە بەردەوام خۆراكە دەستكاریكراوەكان لە رووی بۆماوەییەوە دەخۆن، بێ ئەوەی ئەوە بزانن كە هۆكارن بۆ پەرەسەندنی گرێیەكانی كۆئەندامی هەرس، لەوكاتەی ئێستە بڵاوترین جۆری شێرپەنجەی پیاوان بریتییە لە سییەكان و پرۆستات و قۆلۆن و گەدە و سوورێنچك و میزڵدان، لە ژنانیش مەمك و قۆلۆن و پێست و ملی منداڵدان و گەدە و سوورێنچك”.
ژێده‌ر- دكتۆری سه‌رهێڵ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌کۆلینه‌ک..كه‌سێن زیرەک زێده‌تر دژین

Lalish Duhok

پلانه‌كا نوو ل به‌ر ده‌ستێ بارسێلۆنا دايه‌ 

Lalish Duhok

20 ترومبێلێن کارەبایی ل هەرێما کوردستانێ هەنه‌

Lalish Duhok