شبكة لالش الاعلامية

ل هەولێرێ وه‌لاتيه‌كى داوى ب ژیانا خۆ ئينا

ل هەولێرێ وه‌لاتيه‌كى داوى ب ژیانا خۆ ئينا

باسنيۆز:7b73f350500894502b9159d0be6e4bff_L

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە لە پەیجی فەرمیی پۆلیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، سەعات 5ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خنکان لە گوندی (قەرە چناغە) و دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە هاووڵاتییەکە ناوی بەشار زوبێر عەوادە، تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی پارێزگای ئەنبارە، بەڵام وەک ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا دەژی.

پۆلیسی هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

تەواوی پسپۆڕانی بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسی لەو باوەڕە دان کە ئەوانەی پەنا بۆ خۆکوشتن و جۆرەکانی دەبەن، لە ڕووی دەروونییەوە ناتەواون و نەخۆشیی دەروونییان هەیە، چونکە ئەوانەی دەروونیان درووستە، بە شێوەیەکی عەقڵانی ڕووبەڕووی کێشەکانیان دەبنەوە و زیان بە خۆیان ناگەیەنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پلێتێن ئاھێن خوارنێ یێن 2017-2018 دی ھێنە بەلاڤکرن

Lalish Duhok

ھەلگورد حیکمەت – ھاریکاریێن ئەمریکا بو پێشمەرگەی د بەردەوامن

Lalish Duhok

هەرێما كوردستانێ به‌رسڤا راوێژكارێ سەربازیێ خامنەیی دده‌ت

Lalish Duhok