یوئێن: داعش نێزیکی 3 هەزار کەسی ل نێزیک حەویجە دەسته‌سه‌ركرينه
رووداو- ئاژانسەکان
کۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە رێکخراوی داعش سەدان کەسی دەستگیرکردووە، ئەوەش کاتێک ئەو کەسانە لە گوندەکانی دەورووبەری حەویجەوە بەرەو کەرکووک رۆیشتوون.
کۆمیسیۆنەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتی رۆژانەیدا بڵاویکردوەتەوە، رۆژی چواری ئەم مانگە رێکخراوی داعش نزیکەی 3 هەزار کەسی لە دانیشتووانی گوندەکانی دەورووبەری حەویجە دەستگیرکردووە، ئەوەش کاتێک لە هەوڵی ئەوەدابوون خۆیان لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە تووندئاژۆیە رزگاربکەن و بچنە کەرکووک.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، داعش 12 کەسی لە دەستگیرکراوەکانیش کوشتووە. هەڵهاتنی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری حەویجە لە کاتێکدایە لە تەواوی بەرەکانی شەڕەوە فشارێکی گەورە لە سەر داعش دروستبووە و مانگ لە دوای مانگیش ناوچەیەکی زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە توندئاژۆیە وەردەگیرێتەوە.
عیسا سبیل جبووری، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانی له زاب به (تۆڕی میدیایی روداو)ی راگه‌یاند”ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵاتوون زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوونه و نزیكه‌ی 12 كاژێر به‌پێی رێگای كه‌ركووكیان گرتۆته به‌ر”.
ئەو فه‌رمانده‌یەی حه‌شدی نیشتمانی گوتیشی “ژماره‌ی ئه‌و خێزانه‌نه‌ی دوێنی هه‌ڵاتبوون بۆ سنووری كه‌ركووك نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ده‌بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 237 خێزانیان له‌و بۆسه‌یەی داعش رزگاریان بووه و گه‌یشتوونه‌ته كه‌ركووك”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی