شبكة لالش الاعلامية

چەتۆ: پەکەکە ب ناڤێ کوردێن ئێزدی دراڤى ژ حەشدا شەعبی وەردگرت

چەتۆ: پەکەکە ب ناڤێ کوردێن ئێزدی دراڤى ژ حەشدا شەعبی وەردگرت

 شنگال-KDP.info- 
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، پەکەکە، حەشدی شەعبی ھێناوە بۆ شنگال و ئێستاش بە ناوی کوردانی ئێزدی پارە لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، (سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”تا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال ھەبن، ئەمنییەت لە ناوچەکەدا نابێت، چونکە ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو لادا ھەیە و ھەر لەسەر داوای ئەوانیش حەشدی شەعبی ھاتن بۆ شنگال، چونکە ئەوان ڕێیان بۆ خۆشکردن و پەیوەندیشیان بەردەوام بوو، تاوەکو حەشدی شەعبی گەیشتنە سنووری سووریا.”

(سەیدۆ چەتۆ)گوتی: ”ئێستا پەکەکە بە ناوی کوردانی ئێزدی پارە لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت و بەسەر دووسێ کەسێکی پەکەکەدا دابەش دەکرێت، بۆیە دیارە کە ئەمانە تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لە شنگالن، نەک خەمی شنگالیان بێت.”

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونی کردەوە: ”ئێمە بە فەرمی داوامان کردووە پەکەکە لە شنگال بکشێتەوە و ئەو داواکارییەمان لە بەغداش کردووە و بۆ حەشدی شەعبیش ئێستا کاری ئەوان تەواو بووە و پێویستە بکشێنەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، چونکە ھیچ کارێکیان لەوێ نەماوە و ناوچەکە ڕزگار کراوە.”

(چەتۆ) گوتیشی: ”ئێستا بەعاج ڕزگار کراوە. پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت، ڕۆژێک باسیان لەوە کرد گەمارۆیان داوە و ڕۆژێکیش باسیان لەوە کرد ڕزگاریان کردووە، لەکاتێکدا بەبێ ئەوەی ھیچ شەرێکی تێدا بکرێت، بۆیە ئێستاش ئەو چەکدارانەی پێشتر لەوێ بوون، ھەموویان لە ناو بەعاجدا ماون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشمەرگە رێ ناده‌ت ھێزێن عێراقى بچنە مەزارگەهێ شەرفەدین

Lalish Duhok

شۆرەشا گۆلانا پێشکەفتنخواز دسميناره‌كێ دا هاته‌ به‌حسكرن

Lalish Duhok

چار ده‌سته‌يێن نوو بۆ نڤيسينگه‌هێن لالش يێن تايێ سنوونێ هاتنه‌ دانان

Lalish Duhok