شبكة لالش الاعلامية

واشنتن تایمز: عه‌بادی ده‌ستوورێ عێراقێ پێشێل كريه‌

واشنتن تایمز: عه‌بادی ده‌ستوورێ عێراقێ پێشێل كريه‌
K24 – ھەولێر

له‌راپۆرتێكی شیكاریدا رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی واشنتن تایمز، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌خۆی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی پێشێلكردووه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا كوردی له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بێبه‌ش كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، فشار له‌ عه‌بادی بكات كه‌ پابه‌ند و جیدی بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتە شیكاریەدا رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: “هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ عه‌بادی مادده‌ی 131 له‌ ده‌ستوور پێشێلكردووه‌ كه‌ ده‌ڵێ “پێویسته‌ كوردیش هه‌مان مافه‌كانی دیكه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی هه‌بێت و نه‌وه‌ك هاووڵاتی ژماره‌ دوو ته‌ماشا بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرپرسەكێ‌ پارتی:خورماتوو پێتڤی ب هێزێن پێشمەرگەی یە

Lalish Duhok

مه‌ترسیا بیڤه‌له‌رزان یا ل سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ هه‌ی

Lalish Duhok

گۆتارا سه‌رۆك بارزانى د رێوره‌سمێ ڤه‌كرنا مۆزه‌خانه‌یا بارزانى یا نشتیمانى دا

Lalish Duhok