شبكة لالش الاعلامية

ئەگەرێ دروستكرنا هه‌ڤپەیمانيێ هەیە

ئەگەرێ دروستكرنا هه‌ڤپەیمانيێ هەیە

وشه‌:

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە بارەگەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسەر دروستكردنی هاوپەیمان حزبە كوردستانییەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەشدرابوویەكی كۆبوونەوەكە دەڵێت، هاوهەڵوێستی و خەمخۆری هەبوو لەلایەن سەرجەم حزبەكان بۆ پرسەكان.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی شوبات، هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان یەك هەوڵێست بوون و سەرجەمیان بە خەمخۆرییەوە لە كۆبوونەوەكە بەشدار بوون.

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشان زیاتر گوتی، دەمانەوێت دەرچەیەك بدۆزینەوە بۆ پێكهێنانی یەك لیستی هەر چەندە كاتی تۆماری هاوپەیمانی نەماوە، بەڵام ئەمەش هەنگاوێكی باشە ئەمەش مەترسیی پرش و بڵاویی دەنگی كورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناهێڵێت.

یەك لیستی كورد ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانرێت بكرێت كورد بە یەك لیست بەشداری بكات لەو هەڵبژاردنەدا و ئێمە بیر لە لیستی هاوبەش دەكەینەوە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەوا هیوا وای گوت.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بارەگەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرجەم حزبەكان بەشداربوون كە پارتی و گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموكراسی و ..هتد پێك دێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسروور بارزانی ب سەرۆکایەتيا شانده‌كى گەهشتە سوێسرا

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: فیداكاریا ژنێن کوردستانێ د خه‌باتا گه‌لێ مه‌دا جهێ رێزێ یه

Lalish Duhok

ب بڕیارا مەسرور بارزانی دەرفەتێن کارى ب ڕێژەيا75% بۆ وه‌ڵاتیێن هەرێمێ دێ ئێته‌ ڕه‌خساندن  

Lalish Duhok