چه‌ند كچ هه‌ڤژينيێ لگه‌ل دره‌ختى دا دكن
K24 هه‌ولێر:
بووكه‌كان به ده‌سته گوڵه‌وه بۆ لای دره‌ختی خۆشه‌ویستیان ده‌چن و به پێكه‌نینه‌وه باوه‌شیان پێدا ده‌كه‌ن و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ داره‌كاندا ده‌كه‌ن.
رێكخه‌ری چالاكی ژینگه، ریچارد تۆریس كه خه‌ڵكی وڵاتی پیرۆیه، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی بۆ چه‌ند كچێكی مه‌كسیكی له‌گه‌ڵ دره‌خت سازكردووه.
دابونه‌ریت و چالاكی ده‌گمه‌ن و ناوازه و سه‌رسورهێنه‌ری زۆر هه‌یه له‌م جیهانه‌دا، له‌وانه‌یه ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش بۆ زۆر كه‌س مایه‌ی سه‌رسورمان و جێگای پرسیار بێت، به‌ڵام له راستیدا مێردكردنی كچان به دره‌خته‌كان، ته‌نها بۆ ده‌رخستنی بایه‌خیانه به پاراستنی ژینگه و “قه‌یرانی پیاو” درووست نه‌بووه.
تۆریس له‌و بواره‌دا زۆر چالاكه و جگه له‌و چه‌ند خانمه مه‌كسیكییه، له چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی نێوان كچان و دره‌خته‌كانی به‌ڕێوه بردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
