شبكة لالش الاعلامية

د دوو هه‌يڤان ل کوردستانێ 14 کەس بووينه‌ قوربانیێن په‌قينا مينان 

د دوو هه‌يڤان ل کوردستانێ 14 کەس بووينه‌ قوربانیێن په‌قينا مينان 
باسنيوز:
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆهەلاتی کوردستان، لە دوو مانگی ڕابردوودا یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوردستا، 14 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قوربانی بوون.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) تەنیا لە دوو مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕ ( 4و5) و لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق، هەروەها مینه تازه چێندراوەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکان، 11 هاووڵاتی بریندار و سێ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ئاماره، پێنج حاڵەتی تەقینەوەی مین لە پارێزگەی کرماشان، ٤ حاڵەت لە ئیلام، ٤ حاڵەت لە سنە و حاڵەتێکیش لە ورمێ رووی داوە.

هاوکات زۆرترین ئاماری قوربانیان لە شارەکانی “سەراوبلە” سەر بە پارێزگەی ئیلام و قەسری شیرین لە کرماشان تۆمار کراوە.

دوایین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بووە بە ناوی شایان فەرەجی و هەر دوو دەست و چاوێکی لەدەست داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌يڤدارێ کۆمسیۆنێ: ئۆمێد دکەین ٢٤ده‌مژمێرێن داھاتى ئەنجامان رابگەهینین

Lalish Duhok

شیرەتکارەکێ سەرۆک بارزانی: لایەنێن سیاسی نێزیکی ئێکبووینە و پەرلەمان دێ ھێتە کاراکرن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌يا ئه‌مریكا په‌سنا حكومه‌تا هه‌رێمێ دكت بۆ پێشوازيكرنا ئاواره‌ و په‌نابه‌ران

Lalish Duhok