شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك: زارۆكێن ژ نوو دايكبووى ده‌ست ب ئاخفتنێ دكن ل ده‌مێ دزگێ ده‌يكا خۆدان

ڤه‌كۆلينه‌ك: زارۆكێن ژ نوو دايكبووى ده‌ست ب ئاخفتنێ دكن ل ده‌مێ دزگێ ده‌يكا خۆدان

باسنيوز:

بەپێی ماڵپەڕی Science Alert، توێژینەوەیەكی ئەم دواییە دەریخستووە كە كۆرپەلە دەست دەكەن بە “پرۆسێسكردنی زمان و قسەكردن لەكاتێكدا لە سكی دایكدان”، لەهەمانكاتدا فێری جیاكردنەوەی دەنگ و زمانەكان دەبن چەند كاتژمێرێك دوای لەدایكبوونیان.

لە توێژینەوەكەدا توانراوە لە رێگەی گۆڕانكاریی لە ئاستی ئۆكسجین لە مێشكی هەندێك لە منداڵانی تازە لەدایكبوودا بزانرێت، ئەمیش بە هۆی ئامێری پێشكەوتووی دەردانی بینایی كە دەتوانێت بە ئاسانی بزانرێت منداڵەكە چەندە باش كاردانەوەیان بەرامبەر بە “دەنگی جیاواز” هەیە.

بەگوێرەی (ساینس ئالێرت)، تەنها لە ماوەی سێ كاتژمێردا دوای لەدایكبوونیان، ئەم كۆرپەلانە بەر چەند دەنگێك كەوتوون، لەوانە وشەی ئاسایی و پێچەوانە، بۆ ئەوەی توانای جیاكارییان دەربكەوێت.

بەپێی توێژینەوەكە دوای ئەوەی منداڵە تازە لەدایكبووەكان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لەسەریەك گوێیان لەو دەنگانە بووە، دەستیانكردووە بە “جیاكردنەوەی دەنگە ئاساییەكان و دەنگە نائاساییەكان.

هەروەها بەپێی توێژینەوەكە، قسەكردن لەگەڵ منداڵە تازە لەدایكبووەكان و بەركەوتنیان بە مۆسیقا توانای گەشەكردن و گەشەكردن و بەدەستهێنانی توانای داهێنەرانەتریان پێدەبەخشێت لە داهاتوودا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بکارهێنەرێن تۆرێن جڤاكى بتر تووشی خەمۆکيێ دبن 

Lalish Duhok

سوودەکانی زەنجەفیل بۆ تەندروستی مرۆڤ بزانە

Lalish Duhok

حەفتیا بھێت رۆژ بو دەما 90 خولەکان دێ غەیریت

Lalish Duhok