175هزار فەرمانبەرێن هه‌رێمێ د پڕۆژەیێ “هژمارا من” دا هاتینه تۆماركرن
كوردستان تى ڤى:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” گه‌یشته نزیكه‌ی 175 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان، به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران كارته بانكییه‌كانیشیان وه‌رگرتۆته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 174 هه‌زار و 381 فه‌رمانبه‌ر له پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” تۆمار كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری تۆمار ده‌كرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بانكی “هه‌ژماری من” ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا 1300 فه‌رمانبه‌ر كارتی بانكییه‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پاش تەواوبوونی پرۆژەی “هەژماری من”، ئیدی هەموو مووچەخۆرێک لە رێگەی کارتەوە مووچەکەی وەردەگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی