شبكة لالش الاعلامية

دوو په‌قينا ل فرۆکخانەيا ئەتاتورک ل ئستەنبولێ روودا

دوو په‌قينا ل فرۆکخانەيا ئەتاتورک ل ئستەنبولێ رووداimages (1)

رووداو- ئیستەنبوڵ

دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەشی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ روویاندا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان كوژرا و بریندار هەن.

لەدوای تەقینەوەکان دەنگی تەقە بیسترا و فڕۆکەخانەکە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاراندا داخرا.

بەپێی لێدوانی وەزیری دادی توركی بەهۆی تەقینەوەكە 10 كەس كوژراون و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش برینداربوون.

راوین ستێرک، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئیستەنبوڵ سەبارەت بە تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک رایگەیاند “هێرشەکە لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدراوە، سەرەتا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێرشبەرەکان و پۆلیس روویداوە، دواتریش هێرشبەرەکان خۆیان تەقاندووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر خەڵک برینداربوونە، پێدەچێت بەهۆی تەقینەوەکانەوە کوژراویش هەبێت”.

پەیامنێری رووداو گوتیشی “ئەو رێگایانەی بەرەو فڕۆکەخانە دەچن سەرجەمیان داخراون، تەقینەوەکان لەڕێگەی بۆمبەوە بووە، دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێرشبەرەکان و پۆلیس دروستبووە، دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە بیستراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس لەناو فڕۆکەخانە بەردەوامە و گومان دەکرێت هێرشبەری دیکە لەناو فڕۆکەخانەکەدا مابن”.

موسعەب خالید، یەکێک لە شایەتحاڵەکانی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند “کاتی تەقینەوەکە لەناو فڕۆکەخانە بووین، تەقە لەنێوان پۆلیس و هێرشبەرەکان روویدا، ئەوەی ئێمە زانیبێتمان کەسێکی خۆکوژ بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە هاتووەتە نێو فڕۆکەخانە و خۆی تەقاندووەتەوە، پێشناچێت تاوەكو ئێستا دۆخی نێو فڕۆکەخانەکە کۆنترۆڵ کرابێت”.

ئەو شایەتحاڵە، كە هاونیشتمانییەكی باشووری كوردستانە و بە گەشت سەردانی ئیستەنبوڵی كردووە، گوتیشی “تەقینەوەکە لەو کاتەبوو، کە خەڵک لە فڕۆکەخانە دەردەچوون، کاتەکەی زۆر خراپ بوو، چونکە قەرەباڵخ بوو، خەڵكێکی زۆر لەو دەمە دەردەچوون. گومانی هەبوونی بۆمبی دیکە دەکرێت”.

لەکاتی لێدوانی بۆ رووداو، موسعەب خالید گوتی “تەقینەوەیەکی دیکە لە دەرەوە روویدا، ئێستاش شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزێکی تایبەت و هێرشبەری دیکە بەردەوامە”.

موسعەب خالید گوتیشی “دوو گەشت لەنێو فڕۆكەخانەكەوە بۆ سلێمانی و هەولێر هەن و ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری كورد لە فڕۆكەخانەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عوبه‌یدی:به‌شداریكرنا پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد ل رزگاركرنا مووسلێ به ده‌ستێ عه‌بادیه‌

Lalish Duhok

ئەمریکا دێ 199 کۆچبەرێن عێراقی ڤه‌گه‌رينته‌ وه‌لاتێ وان

Lalish Duhok

په‌رله‌مانتاره‌كێ پارتی پێشنیازه‌كێ دئێخته‌ به‌رده‌م به‌غدا

Lalish Duhok