شبكة لالش الاعلامية

عەلی عەونی:ئه‌م بەرپرسین ژ مووچەى، ئەو بەرپرسن ژ خوارنا نەفتێ

عەلی عەونی:ئه‌م بەرپرسین ژ مووچەى، ئەو بەرپرسن ژ خوارنا نەفتێ

هەولێر-KDP.info-imagethumb

عەلی عەونی پێوەست بە نامەکەی هێرۆ بۆ عەبادی کە داوای کردبوو نەوتی کەرکووک رابگیرێ دەڵێ، خۆ ماوەیەكی دوورودرێژە نەوتی چەند ناوچەیەك دەبەن و باڵی بێمووچەیش دەخەنە ئەستۆی ئێمە. ئێمە بەرپرسین لەمووچە، ئەوان بەرپرسن لە خواردنی نەوت.”

(عەلی عەونی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕوانگەی خەمخواردن لە گەلی كوردستان و خۆ بە بەرپرس زانین شانی داوەتە حكوومەت و خۆی بە بەرپرسی چاك و خراپی ئەم حكوومەتە زانیووە و دەیشزانێ، بەڵام چەند لایەنێك دەیانەوێ خراپەکاری بخەنەوە ئەستۆی پارتی، لەكاتی سەركەوتندا ئەوان خاوەنی دەستكەوتن و لەشكست و كەمووكوڕتیشدا و نەبوونی مووچەدا، تەنها پارتی بە بەرپرس دەزانن.”

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دەیشڵێ:”ئەو نامە هەڕەشە ئامێزەی هێرۆخان بۆ عەبادی ناردووە دەلالەتی بڕینی شیری ئەو مانگایەیە كە تائێستا بەخشپە شیرەكەیان لێ دەدزی، مالیكیش ئەمەی لێ ئاشكرا كردن. خۆ ماوەیەكی دوور و درێژە نەوتی چەند ناوچەیەك دەبەن و باڵی بێمووچەیش دەخەنە ئەستۆی ئێمە. ئێمە بەرپرسین لەمووچە، ئەوان بەرپرسن لە خواردنی نەوت.”

(عەلی عەونی) جەختیشی كردەوە: “مومكین نییە بەهیچ شێوەیەك پارتی دیموكراتی كوردستان یاری بە قوتی خەڵكەوە بكات و سامان و نەوتەكەیان بەتانكەر بۆ وڵاتانی دیکە رەوانە بكات و پارەكەشی بۆ باخەڵی خۆی ببات. ئێستا ئاشكرا بووە كە كێن ئەوانەی یاری بەقوتی خەڵكەوە دەكەن و دەستگیری كۆمپانیاو بازرگانی گەورە بوونە. ئێ با هەر لێیگەڕین حكوومەتی هەرێم نەوتەكەی بەبێ كێشە رەوانە بكات و مووچەی خەڵكی پێبدات و كێشەشی بۆدروست نەكەن.”

ئاماژەیشی دا:”دەبێ گشت داهاتێكی ئەم هەرێمە بە نەوتەكەشیەوە لەلایەن حكوومەت و دەزگا پێوەندیدارەكانەوە بەڕێوە ببرێت و دەستی حزب و سەركردە سیاسییەكانی لێ دووربخرێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێده‌تر ژ 136 تیمێن بیانی نێڤ دەولەتی چاڤدێريا ریفراندۆما سەربەخۆیا كوردستانێ دكن

Lalish Duhok

“هه‌رێم تنێ بۆ سه‌رخوه‌بوونێ دێ دانوستاندنان دگه‌ل به‌غدا كه‌ت”

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێمێ سەرکەفتنێن پێشمەرگەی پیرۆز کر

Lalish Duhok