شبكة لالش الاعلامية

پاقژكرنا باشیكێ ژبۆمبان ل قۆناغا داويێ دايه‌

پاقژكرنا باشیكێ ژبۆمبان ل قۆناغا داويێ دايه‌ 

ZNA- هه‌ولێر1479111117_kliuuikui
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشیك رایده‌گه‌یه‌نن، پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌ له‌ بۆمبی‌ چێنراو له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌و دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و به‌رپرسانی دیكه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بنه‌وه‌.

هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان حه‌وتی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ باشیكی‌ راگه‌یاند، دوای‌ 15 رۆژ له‌ گه‌مارۆدانی‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵدا كه‌ 17ی مانگی‌ رابردوو ده‌ستیپێكرد.

لیوا نوره‌دین هه‌ركی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشیك رایگه‌یاند”پاككردنه‌وه‌ی باشیك زۆری نه‌ماوه‌و له‌قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه‌، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌كه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت”.

وتیشی “حوكمی باشیك ده‌ده‌ینه‌وه‌ ده‌ست ئاسایش و به‌رپرسانی كه‌پێشتر به‌ڕێوه‌یان بردووه‌، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ شوێنی خۆیان”.

داعش به‌ر له‌له‌ده‌ستدانی‌ باشیك، به‌شێكی‌ زۆری‌ ناحیه‌كه‌ی‌ بۆمبڕێژكردبوو، له‌دوای‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شی‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ تیمه‌كانی‌ ئه‌ندازه‌ی‌ مین سه‌رقاڵی‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی‌ بۆمبه‌كانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش هاريكارى پێشكێشى قوتابيان كرن

Lalish Duhok

به‌رهه‌مێ باجان سۆركا ل ده‌ڤه‌را سنۆنێ نا ئێته‌ فرۆشتن

Lalish Duhok

شاندەکی لژنا ناوچا فەیديێ یا پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌دانا بنگەهێ لالش تايێ شاریا كر 

Lalish Duhok