ئێزدی تێگههشتن خووندنا زارۆكێن وان ل قوتابخانێن پهكهكێ دا بێ مفايه
شنگال-KDP.info-
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، پەكەكە چەند بینایەكی بە ناوی قوتابخانە لە دەوروبەری شنگال كردووەتەوە، بەس بۆ ئەوەی مێشكی منداڵانی ئێزدی بشواتەوە و فێری دوژمنایەتییان بكەن؛ گوتیشی ههڵبهت ئێستا دەزانن خوێندن لهكن ئهوان هیچ سوودێكی نییه.
(وەیس نایف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “پەكەكە لە چیای شنگال و هەندێك ناوچەی دیكە هەندێك بیانی بە ناوی قوتابخانەوە كردوونەتەوە، كە ئەوانەیش بە ناو قوتابخانەن، ئەگەرنا هەر منداڵێك لەو قوتابخانانە بڕوانامە وەربگرێت چ سوودێكی دەبێت، جگە لەوەیش لەو شوێنانە پەكەكە منداڵی كوردانی ئێزدی فێری دوژمنایەتی دەكات”.
(نایف) گوتیشی: “بەڵام ئەو قوتابخانانە ئێستا هیچ سوودێكیان نەماوە، قوتابیان و كەسوكاری ئەو منداڵانەی ڕەوانەی ئەو قوتابخانانە دەكەن دەزانن كە خوێندنی ئەوان لەو قوتابخانانە بێسوودە، بۆیە رۆژ بۆ رۆژ ئەو منداڵانەی دەچوونە ئەو قوتابخانانە، لێی دوور دەكەونەوە و روو لە قوتابانەكانی حكوومەتی هەرێم دەكەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
