شبكة لالش الاعلامية

ئامێره‌كێ نایاب بۆ كەسێ نابینا دئێته‌ به‌رهه‌مئينان

ئامێره‌كێ نایاب بۆ كەسێ نابینا  دئێته‌ به‌رهه‌مئينان 

نه‌وا2212017210

لەلایەن سەنتەری VTT ی فینلەندی تایبەت بە توێژینەوەی تەكنەلۆجی و زانستی، ئامێرێكی راداری هەستیار بۆ كەسی نابینا بەرهەمدەهێنرێت.

Guidesense  ئەو مۆبایلە رادارەیە، كە دەتوانێت خزمەتێكی باش بە كەسی نابینا بكات بە مەرجێك ئەگەر لە نزیك كەسەكەوە بێت و لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی دەنگی یاخود راوەشاندن كەسەكە ئاگاداردەكاتەوە لە كاتی هەبوونی هەر بەربەستێك لەو رێگەیەی پێیدا دەڕوات.

ئەو ئامێرە لە تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانیدا توانیویەتی 92% كاریگەرییەكی باشی هەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەكاریانهێناوە، ئەم ئامێرە دەتوانێت لە ژێر جلوبەرگیشەوە كاربكات و وەك بەرهەمهێنەرەكانی رایانگەیاندوە، هیچ كەشوهەوایەكی نالەبار كار لە ئامێرەكە ناكات .

جێی باسە لەئێستادا ئامێرێك هاوشێوەی ئەم مۆبایلە رادەرە بەرهەمهێنراوە، لە ئۆتۆمبێلیشدا بەكاردەهێنرێت و دەتوانێت شۆفێرەكە لەهەموو بەربەستێك ئاگاداربكاتەوە تەنها لە چەند كەلوپەلێكی بچوكی وەك بەرد و لقی بەرزی دار نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ئێكه‌مين جار نووترین وێنێ مەریخێ هاته‌ به‌لاڤكرن  

Lalish Duhok

چاوان دێ خۆ ئامادە كه‌ى بۆ پرۆسا هه‌ڤژينيێ 

Lalish Duhok

زارۆكبوونا زۆر مەترسيا جەلتا دلى بۆ ده‌یکان زێده‌ دکت

Lalish Duhok