شبكة لالش الاعلامية

“هەناردەکرنا نەفتا کەرکووکێ بێ هەولێرێ سەرناگرت”

“هەناردەکرنا نەفتا کەرکووکێ بێ هەولێرێ سەرناگرت”

گولان ميديا:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر پرسی ناردنی نەوتی شارەکەیان باس لەوە دەکات، ئەو پرسە بەبێ ئاگاداریی ئەنجومەنی پارێزگا و ھەرێمی کوردستان سەرناگرێت، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: “ھەوڵێکی گەورە لەدژی کەرکووک ھەیە”.

لەسەر ناردنی نەوتی کەرکووک، بۆ ئێران، کاوێز مەلا پەروێز، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیر و راگەیاندنی پارتی لە کەرکووک رایگەیاند، نەوتی کەرکووک بووەتە جێگەی تەماحی نەیارانی کورد و دەیانەوێت لەبەغداوە شەرعیەت بە فرۆشتن و مامەڵە لەسەر کردنی بدرێت.

کاوێز مەلا پەروێز هەروەها رایگەیاند، کە تا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەبارەوە نەدات، ”کەس ناتوانێت شەرعیەتی پێ بدات و کەسیش ناتوانێت مامەڵەی پێوە بکات“.

ئەو بەرپرسەی پارتی پێیوایە مەترسییەکی گەورە لەسەر نەوتی کەرکووک هەیە و بە پێویستی دەزانێت لایەنی کوردی کار بۆ پاراستنی نەوتی کەرکووک بکات.

هەروەها فوئاد حوسێن، ئەندامی لێژنەی نەوت وغاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، عێراق و ئێران رێککەوتنێکیان بۆ کردنەوەی دەروازەیەک بۆ ناردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران واژۆ کردووە.

فوئاد حوسێن هەروەها رایگەیاند، ”دەبێت لەسەر ئەو پرسانە“ ئەنجومەنی پارێزگاکە بڕیار بدات، چونکە ئەوان نوێنەری یاسا و دەستوورن لە شارەکە، ”ئەگەر وەزارەتی نەوتی عێراق تاک لایەنە بڕیاری ئەوەی داوە مامەڵە لەگەڵ نەوتی شارەکە بکات، ئەوە پێیان دەڵێن بەبێ بڕیاری ئێمە ناکرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پێشیوایە، هەر بڕیارێک لەبارەی نەوتی کەرکووکەوە بدرێ، نابێ بەبێ ئاگاداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بدرێ، چونکە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیار بەدەستی نەوتی کەرکووکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریاره‌ ل ئێکشه‌مبیا بهێت مووچێ هه‌ردو وه‌زارەتێن په‌روه‌ردێ ‌و ساخلەمیێ بهێتە دابه‌شکرن

Lalish Duhok

بێنڤه‌دانا سه‌رێ سالێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

ماته‌مينا وه‌غه‌ركرنا دكتۆر “عەبدولعەزیز قەوال سلێمان” ل بنگه‌هێ لالش ل دهۆکێ ب ڕێڤه‌چوو

Lalish Duhok