راگه‌هاندنه‌ك ژوه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال “یەبەشە” روویدا.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیاندنێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئێوارەی ڕۆژی ٢ـی٣ـی٢٠١٧، لەکتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گروپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگریان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لەهێزی پێشمەرگە کردووە.
ئێمە لێرەدا ڕای دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕووبدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
